تەرمی شەفیق ئەسەن بەخاکسپێردرا

تەرمی زیندانی نەخۆش شەفیق ئەسەن کە لە ئەسکیشەهیر لە نەخۆشخانەدا گیانی لەدەستدا، لە گوندی باشپنرای چنارێ بە خاکسپێردرا.

زیندانی نەخۆش شەفیق ئەسەن

شەفیق ئەسەنی تەمەن ٣٦ ساڵ دوای ٤٠ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی زانکۆی عوسمانغازی ئەسکیشەهیر گیانی لەدەستدا، لە مەراسیمێکدا بە بەئامادەبوونی چەندین پەرلەمەنتار، نوێنەری لایەنە سیاسیەکان، هاوسەرۆکانی شارەوانی چنارێ، نوێنەری کۆمەڵە و ڕێخکراوەکان و بنەماڵەکە لە گوندی باشپنرای چنارێ بە خاکسپێردرا.

شەفیق ئەسەن ساڵی رابردوو لە مانگی کانونی یەکەمدا بە تۆمەتی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' بەدیلگیرابوو. ئەو زیندانیە سیاسیە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو.