لە قامیشلۆ یادی شەهیدانی مانگی حوزەیران کرایەوە
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ بە مەراسیمێک یادی ٩٧ شەهیدی مانگی حوزەیران کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون کردەوە.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ بە مەراسیمێک یادی ٩٧ شەهیدی مانگی حوزەیران کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون کردەوە.
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بە بەشداریی کەسوکاری شەهیدان لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان لە شاری قامیشلۆ، یادی ٩٧ شەهیدی مانگی حوزەیران کە لە کات و شوێنی جیاجیادا شەهید بوون کردەوە.
پاش خولەکێک ڕێز بۆ یادی شەهیدان، بە ناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە وتار پێشکەش کرا.
لەو وتارەکەدا، باس لە کەسایەتی و تێکۆشانی شەهید زیلان کرا. هەروەها لە وتارەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە هەر شەهیدێک بە چیرۆکی ژیانی خۆی، بەپێگە و هەڵوێستی خۆی، پەیامی بەرخۆدان، تێکۆشان و پێداگرییان لەسەر ژیانێکی ئازاد داوە.
پاش وتارەکان ناسنامەی ٩٧ شەهیدی مانگی حوزەیران کە لە کات و شوێنی جیاجیادا شەهید بوون خوێندرایەوە.
لە میانی مەراسیمەکەدا وێنەی شەهیدان بەرز کرایەوە و بە دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بەبێ سەرۆک ژیان نابێ" سۆز و پەیمانی خۆیان بە شەهیدان و سەرۆک ئاپۆ دوپات کردەوە.