تەرمی زیندانی نەخۆش شەفیق ئەسەن بە برینی کراوەو ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا

تەرمی شەفیق ئەسەن، زیندانی نەخۆش کە لە نەخۆشخانەی زانکۆی پسمانگازی لە ئەسکیشەهیر گیانی لەدەست دا، بە بێ ئەوەی برینەکانی ببەسترێتەوە ڕادەستی بنەماڵەکە کرا.

شەفیق ئەسەن لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بە بیانووی ``پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی'' دەستگیرکرا. سەرەڕای ئەوەی نەخۆشی درێژخایەنی بوو بەڵام لە زیندان ڕاگیرا بوو.