ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانداری بڕیاڕگەی ناوەندی یەژا ستار بەم شێوەیە:
" بە تینی ئەڤینی ئازادی لە دڵی زیلاندا، بە گڕی ئەو ئاگرەکەی کە لە نارنجۆکەکەیەوە دەرپەڕی، هەروەها بە گەورەی چالاکیە مانادارەکەی، ڕێچکەگر و ڕێ هەڤاڵی ڕاستەقینەی زیلان، فەرماندار بێریتان نورحەق چیا و ڕێهەڤاڵ ئاخین گابار بە پێزانینەوە یاددەکەینەوە. بە هەڵویست و بیردۆزەکانی زیلانەوە ژیانیان کرد، بە ڕێگە و ئیرادەی زیلانەوە جەنگان، هەروەها لە ڕۆژانی ساڵوەگەڕی زیلاندا، بە هەمان ڕێگە و ئیرادەوە ڕابەرایەتی گیان فیدایەتیان کرد، بە سەرلەنوێ ژیاندنەوەی گیانی زیلان، دەبێتە بنکەی سۆز و پەیمانێکی گەورە. ڕوناکی تێکۆشانیان هەمیشەیی دەکەین، تیشکەکانی لە هەموو جیهاندا بڵاوبکەینەوە، دڵی هەموو ژنانی جیهانی پێدابپۆشین و لە عەقڵێتی سەردەستی ڕزگاری بکەین.
فەرماندار بێریتان لە پاراستنی بەهاکانی تەڤگەرماندا شمشێرێکی تیژ بوو
فەرماندار بێریتان نورحەق چیا، لەسەر خاکی دێرینی بە پیتی مێردین، لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و ڕەسەندا، وەک گوڵە سۆسەنێکی حەوت ڕەنگە دەپشکوێ. لە وڵاتی کوردستانماندا، وەک گوڵێکی بە فەلسەفەی جوانی و خۆپارستنی جەوهەرییەوە گەشەدەکات. هەربۆیە هەرگیز لەبەرامبەر گوشار و زوڵمداری سیستەمی سەردەستدا سەر دانەنواندەوە.لەبەر ئەمە هیوای ژیانی ئازاد لە نێو پەکەکە و گەریلادا دەبینێت، ڕێگەی دۆزینەوەی وەڵامە دروستەکان، لە ڕامانەکانی تەلارسازی ئەم پیرۆزیانەدا لە فکری ڕێبەر ئاپۆدا دەبینێت، لە ساڵی ٢٠٠٢دا ڕوو دەکاتە چیا ئازادەکان و بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا دەبێت.
دڵنیابوونی عەشقی پەکەکە لە دڵی بێریتاندا لە منداڵی خۆیەوە تا ساتی شەهیدبوونی هیچ کاتێک نەهەژا و هەمیشە شەوقداربوو. بۆیە هەر لە سەرەتای بەشداربوونیەوە لە بەرامبەر هەموو جۆرە زهنیەتێکی لەنابردن و قڕکاری بە هەڵوێستێکی بەهێز و ڕوونەوە هەڵوێستداری و تێکۆشانی کرد. بە ژیری و بەهرەکانییەوە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بوو بە هێزترین پارێزەری بە هێزی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ. لە ڕەهەندی بیردۆزیدا، بە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆی بەهێزکرد. بۆیە لە پاراستنی بەهاکانی تەڤگەرماندا، وەک شمشێرێکی تیژ بوو. ئەو جێگەیەی کە فەرماندار بێریتانی لێبووایە، لەوێ هێڵی ئازادی ژنی ئازاد و سەربەخۆبوونی ژن ناونیشانی ژیان و ڕەگەزی بنەڕەتی بوو.
فەرماندار بێریتان هەموو ساتەکانی ژیانی لە پێناو ئازادی وڵاتەکەیدا بەخشی. لە هەر کوێیەک پراکتیکێکی گەرم و گران هەبووایە، لەو گۆرەپانەدا لە سەنگەری پێشەوە بوو. بە جەختکردنەوە داخوازی ئەوەی دەکرد لە تەواوی گۆڕەپانەکانی وڵاتدا بەشداری جەنگ و چالاکیەکان بکات. بۆیە بۆ هەموو هاوڕێکانی لە شێوەی پەرتووکێکی ئەزموندای سەنگین بوو. کەسایەتی بێریتان؛ کەسایەتی ژنە کوردی جەنگاوەرە، کە بە نرخ و ڕەفتاری کۆمەڵگەکەی خۆیەوە پەیوەستە، پڕبوو لە بوێری و ئیرادا بۆ خۆگەیاندن بە ژیانی ئازاد.
لەو باوەڕەدابوو شۆڕشی کوردستان بە لەناوبردنی داگیرکاری لە باکووری کوردستان ئەنجام دەدرێت
لە هەر گۆڕەپانێک کە هەڤاڵ بێریتان خەباتی تێدا بەڕێوەدەبرد، هەموو کاتێک بۆ بە جەوهەریکردنەوەی تێکۆشان، پارادایمی ژیانی ئازادی دیموکراتیک و ئازادی ژنی دەکردە ڕەگەز. لە گۆڕەپانی قەندیلەوە تا زاگرۆس، لە زاگرۆسەوە تا مەتینا بە بونیاتنانی پەیوەندی هەڤاڵبەندی ئاپۆیی، دەیتوانی خۆی بگەیەنێت بە جیهانی هەموو هاوڕێیانی. جۆش و خرۆشی ژیانی پەکەکەیاتی بە پێکەنینەکانی لە دڵی هاوڕێیانیدا بچەسپێنێت. هەڤاڵ بێریتان پێی وابوو شۆڕشی گەورەی کوردستان بە ڕزگارکردنی باکووری کوردستان دەستپێدەکات. بۆیە بەو خەونەوە ڕۆشتە باکووری کوردستان، کە بە مانای نزیکبوونەوە دێت لە ژیانی ڕێبەرایەتی. بەو ئامانجەوە بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا تێکۆشانی بەڕێوەبرد، لە ژیانی گەریلایەتیدا هەر لە بەشداربوونیەوە تا بوون بە ئەندامی فەرمانداری ئیلایەتی گابار بە هەوڵدان و تێکۆشانەکانی بەهاکانی ژیانی ئازادی پاراست و بەرەوپێشەوەی برد.
میلیتانی جەنگە گەورەکان، هاوڕێ ڕۆژگارە سەختەکان، هاوڕێ ئاخین گاباری بە بەشداربوونی دەیویست خۆی بگەیەنێت بە جەوهەری ناسنامەی ژنی ڕاستەقینە
هاوڕێمان ئاخین گاباری لە بۆتان لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک دەبێت. هەر لە منداڵیەوە هەست بوونی دوژمنێکی زۆردار و زاڵم دەکات. بەم تێگەشتنەوە ژیانی حەقیقەت لەبەرامبەر ژیانی چەوساندنەوە و زوڵمدا هەڵدەبژێرێت. بە ئەنجامدانی خەباتی جەنگاوەری سنوردار ناوەستێ و بۆ مەزنکردنی تێکۆشان ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات.
هەڤاڵ ئاخین بە بەشداریکردن مەبەستی ئەوەبوو ئەو شوناسە ساختەیی سیستەم چەسپاندبووی ڕەتبکاتەوە و بگات بە جەوهەری ناسنامەی ژنی ڕاستەقینە. بۆیە ساڵانێک لەم پێناوەدا تێکۆشانی بەڕێوەبرد و پەرەی بەخۆیدا. لە چیاکانی قەندیلەوە هەتا حەفتانین ساڵانێکی پڕ لە تێکۆشانی بەڕێوەبرد. لە شەڕی حەفتانیندا بوو بە دڵسۆزی قسەی هاوڕێ شەهیدەکانی و دووژمنی لەوە تێگەیاند کە دەڕبڕینی "ئێرە حەفتانینە" چی مانایەک دەگەیەنێت.
هەرجێگەیەک کە هاوڕێ ئاخینی لێبووایە بە سروشتی خۆی دەبووە فەرمانداری ژیانی ئەو جێگەیە، دەبووە جێگەی مۆراڵ و بوێری بۆ هەڤاڵەکانی. ئاخین میلیتانی جەنگە مەزنەکان، هاوڕێی ڕۆژگارە سەختەکان و شۆڕشگێڕی دۆزی کوردستان بوو.
لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە ڕۆژانی ساڵوەگەڕی فیدایەتی زیلاندا، وەک فەرماندار بێریتان بە ڕۆحی فیدایەنەی خۆیەوە تا دوا هەناسەی ژیانی جەنگا و شەهید بوو.
دڵسۆزی خۆی بۆ شەهیدان بە چالاکیەکانی ڕوونکردەوە
بێریتان و ئاخین بە چالاکییەکانیان دڵسۆزیی خۆیان بۆ شەهیدان دووپاتکردەوە، لە ژیانی خۆیاندا ئارەزوویان بۆ زانستی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو و بە شەهیدبوونیان ئەو خواستەیان پێکهێنا، هەمیشە بەدوای ڕاستییدا دەگەڕان، هەرکاتێک ئێش و ئازاریی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە و ژنانی کوردیان دەبینی ئەوا خۆیان بەهێزتر دەکرد و تێکۆشانی خۆیانیان مەزنتر دەکرد.
ئەوان باش لەو خیانەتە تێگەشتبوون کە بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت، بۆ ئەوەی ژیانیانیان لەو خیانەتە ڕزگار ببێت، دەبێت سەرلەنوێ ژیان بە دەستی ژن، بە زانست، بە هەست و جوانییەوە ساز بکرێتەوە. بۆ ئەوەی ئەوەش پێکبهێنن، هەمیشە خەباتیان دەکرد، تێدەکۆشان و شەڕیان دەکرد، هەر لەو پێناوەشدا گیانی خۆیان بەخشی.
ئێمەش دەڵێین: ڕێ هەڤاڵمان بێریتان و ئاخینان، ئەو تێکۆشانەی ئەوان دەستیان پێکردووە و ڕووناکی گیانی پیرۆزی ئەوان هەمیشە بە گەشاوەیی دەهێڵینەوە و تێکۆشانیان مەزنتر دەکەین. بە سەرخستنی دۆزی ئازادیی کوردستان و پێکهێنانی شۆڕشی ژن دڵسۆزیی خۆمان بۆ هەردوو قارەمان و هەموو قارەمانانی شۆرشی کوردستان بەجێ دەگەیەنێنین."