کۆمیتەی چاند و هونەری پەکەکە شەهید سەرحەد یاد دەکاتەوە
لە ساڵیادی شەهیدبوونی، کۆمیتەی چاند و هونەری پەکەکە شەهید سەرحەد یاد دەکاتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، بە هەر نرخێک بێت خەون و ئامانجەکانی بەدی دەهێنێت.
لە ساڵیادی شەهیدبوونی، کۆمیتەی چاند و هونەری پەکەکە شەهید سەرحەد یاد دەکاتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، بە هەر نرخێک بێت خەون و ئامانجەکانی بەدی دەهێنێت.
لە ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی چاند و هونەری پەکەکە هاتووە:
"لە سەردەمی تێکۆشانێکی بێوێنەی مێژوودا تێدەپەڕین، بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە ئێمەیان گەیاندە ئەمڕۆژە لەڕێگەی ئافراندنی بەهای مەزنەوە. پەرەسەندنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەتایبەت لە گۆڕەپانەکانی خۆپاراستن، بیردۆز، سیاسەت، جڤاک لە هەموو ڕوویەکەوە گەشەی کردووە. گۆڕەپانی چاند و هونەر لەسایەی شەهیدانی پێشەنگ گەیشتە ئەمڕۆژە، ئەوانەی قارەمانانە هەستانە سەرپێ و هونەریان بەهێزکرد. ئەم تێکۆشانە بە کۆششی شەهید مزگین و شەهید سەفکان دەستیپێکرد، لەگەڵ شەهید سەرحەد و شەهید عەلی تەمەل و شەهید هۆگر و شەهید بەرچەم و ئیلانیا و شەهید دەلیلە و شەهیدە ئایلار و شەهید خەلیل و شەهید ئەسمەر، بەردەوام بوو.
ئەمڕۆ ٢٢ ی تەمموز ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێمان سەرحەدە، ئەو ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا لە قووڵکردنەوە و ڕێکخستنی چالاکییە هونەرییەکانی گەلی کورد، توانی بگاتە هەر چوارپارچە و سەراپای جیهان. بە ڕێز و سوپاسەوە یادی شەهید سەرحەد دەکەینەوە، یادی وی، چرایەکی هەمیشە گەشە بۆ ڕووناکردنەوەی ڕێگەمان، سەرچاوەی سەرەکی ئیلهام و ڕوانینمانە.
شەهید سەرحەد دژی ڕەفتارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ تواندنەوەی چاندی کوردی و تورکاندنی بەها چاندی و هونەرییەکان و ڕوخاندنی چاندی کوردی، لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە تێکۆشانی ئازادی کوردستانەوە، هەڵوێستێکی مەزنی پیشاندا، بووە شوێنکەوتەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی لەپێناو پاراستنی خۆی و هونەرەکەی دژی فاشیزم. بەدەستێکی تەمبووری هەڵگرت بۆ پاراستنی چاندەکەی، بە دەستێکی تر چەکی هەڵدەگرت بۆ پاراستنی گەلەکەی لە قڕکردن، شەهید سەرحەد، یەکێکە لە سیمبولەکانی بەرخۆدانی چاند و هونەر.
شەهید سەرحەد لە ساڵی ١٩٩١ ڕۆشتە چیاکان، پاشان لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز پەروەردەی هزری ڕێبەر ئاپۆی وەرگرت، لەڕێگەی فەلسەفەی ئاپۆییەوە هەڵوێستی هونەرمەندی شۆڕشگێڕی بەهێزکرد. ڕێبەر ئاپۆ ئەرکێکی سپارد بە شەهید سەرحەد، لەسەر هەموو ئەندامەکانی کۆمەڵەی بەرخۆدان ڕەنجێکی مەزنی پێشکەشکرد. هەوڵی زۆری دا لەپێناو پەرەپێدانی ئەکادیمیای Hunerkomê، لەسەر ئەم بناغەیە پێشەنگایەتی چالاکییە چاندی و هونەرییەکانی کرد. سەرەڕای هەموو داهێنان و بلیمەتییەکەی دژی چاندی عەوام çanda popîler، لەبری هونەری تاکەکەسی، هونەری بەکۆمەڵ و کاری هونەری بەکۆمەڵی پێشخست. بە داهێنان لە تەمبوورەکەی خزمەتی هەموو هونەرمەندان و گەلەکەی کرد، مۆسیقاکەی شۆڕشگێڕانە و ڕاستەقینە و ئازاد بوو.
بە چالاکییەکانی لە باکوری کوردستان و ئەوروپا بووە پێشەنگ و بناغەدانەری چالاکییە چاندی و هونەرییەکان لە کەمپی ئەرتوش و باشوری کوردستان. لەلایەن شەهید دەڤریم، قوتابخانەی مۆسیقی شەهید سەرحەد لە کەمپی مەخمور کرایەوە. هەروەها لە باشوری کوردستان گرووپی مۆسیقی شەهید سەرحەد دامەزرا بۆ یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی کارەکانی. شەهید سەرحەد چاندی سۆران و بادینانی ڕەنگڕێژ کرد بە بەهای شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی وڵاتپارێزی لە باشوری کوردستان. لەلایەکی ترەوە، لەڕێگەی هونەرەکەییەوە، ڕاستی خیانەتەکەی هەولێری پیشاندا، شەهید سەرحەد بووە سترانی قارەمانێتی ژنانی ئاگری. هەستکردنی قووڵی بە ئازاری گەلەکەی، بووە مایەی تێکۆشانی مەبدەئی و ئیستاتیکی لە هەموو هەلومەرجێکدا، شەهید سەرحەد بوو بە هونەرمەندی نەمری گەلی کورد.
ئێمە وەک کۆمیتەی چاند و هونەر، لە ساڵیادی شەهیدبوونی، بەڕێز و سوپاسەوە یادی شەهید سەرحەد دەکەینەوە، ئاماژە بەوە دەکەین، بە هەر جۆرێک بێت، خەون و ئامانجەکانی بەدی دەهێنین، تێکۆشان بەگوڕتر دەکەین لەسەر بناغەی دڵسۆزی بۆ یادی وی".