کۆنگرەی ٣هەمینی ئەنجومەنی گەل لە مەخمور کۆتاییهات: سیستەمی دەسەڵاتداری هەڵوەشێتەوە

کۆنگرەیی ٣هەمینی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیک لە کەمپی مەخمور کۆتایهات و پەیامی: "دۆخی ڕێبەرێتی، یەکەمین بەرپرسیارێتیمانە."

بە دروشمی 'بە دامەزراندی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و خۆپارستن ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین، دوژمن تێک بدەین' کۆنگرەیی ٣هەمینی ئەنجومەنی گەل بە بەشداری ٤٢٠ ئەندامی دەنگ دەر، کە لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤دا دەستپێکردبوو، دوایی شەش ڕۆژ لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کۆتاییهات.

لە کۆنگرەکەدا ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنجومەنی گەل، ئەنجومەنی عەشتار و ئەنجومەنی گەنجان خوێندراونەوە و کار و کەمکوڕییەکانی دوو ساڵی ڕابردوو هەڵسەنگێندران و باس لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنیان کرا. هەروەها هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و ڕەشنووسی بڕیاڕنامەکان خوێندرانەوە و پاش ڕازیبوونی ئەندامەکان پەسەندکرا. دواتر هەڵبژاردنی هاوسەرۆکی ئەنجومەن و هاسەرۆکی دیوان ئەنجامدرا

لە هەڵبژاردنەکەدا فیلز بوداک و ئەحمەد شەباز وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەن، عەلی بلێهی و نۆدەم یەمان بۆ دیوانی ئەنجومەن هەڵبژێردران.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور فیلز بوداک قسەی کۆتایکرد. فیلیز بوداک هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی مەخموری پێرۆز بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەواوی ئەندامان کرد و باسی لە کارەکانی شەش ڕۆژەیی کۆنگرەکەکرد و وتی: "لەم شەش ڕۆژەدا نرخاندن و پڕمانایی و گەلێک پێشنیار کراون. لە قۆناغێکی پڕ زەحمەت تێپەڕدەبین، یەکەمین دۆخی بەرپرسیارێتیمان دۆخی ڕێبەرێتییە. ببینە وەڵام دەرەوەی سیاسەتی قڕکردن و نکۆڵیکردن، هەروەها لە داهاتوودا ئەو سیاسەتە پوچەڵ دەکەینەوە کە لەسەر کامپەکە ئەنجام دەدرێت. هەر کارێک پێوست بکات لەگەڵ  حکومەتی عێراقی و نەتەوەیەکگرتووەکان و هەرێمیەوە بۆ بەرەپێشچوونی ئەم خەباتەمان دەیکەین. هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی سیستەمی کەمپەکە بەهێزتر بێت. ئایدیایی ژیانێکی جێگرەوە، ژیانێکی نمونەیی بۆ کامپەکە دادەمەزرێنین و هەموو نمونەیەکی سیستەمی کامپەکە بگوازینەوە بۆ باکور، باشور رۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. ئەو سیستەمەی کە دای دەمەزرێنین چەندی بتوانین بەرپرسیاریی دەبین، هەرچەندەمان لەدەست بێت نزیکی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ببین و سیستەمی دەسەڵاتداری هەڵوەشێنینەوە. وەک کامپی مەخمور لە ئاستی جیهانیدا سیاسەتی چۆڵکردنی گوندەکان و کۆمەڵگایەکی بێ بنەڕەتمان پوچەڵکردەوە و دڵنیایی خۆمان هەتا کۆتا ئاست پاراستووە."

دوایی قسەکردنەکە، ئەندامانی نوێی ئەنجومەن کە لە ٩٥ ئەندام پێکهاتوون، سوێندی یاساییان خوارد و لە کۆتایدا کۆنگرەکە بە خوێندنەوەی دەرنجامەکانی کۆنگرە کۆتاییهات.