کۆنگرەی گەل: بە گیانی سەفەربەریی بەشداری نەورۆ دەکەین

کۆنگرەی گەل داوای کرد کە بەشداربوون لە نەورزۆ بە گیانی سەفەربەری ئەنجام بدرێت و رایگەیاند "ئەو هەڵبژاردنەی ئەمجارە، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ رووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە".

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل لەبارەی نەورۆزەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"نەورۆزی ٢٠٢٣ لە رێبەر ئاپۆ، لە گەلانی کوردستان و ناوچەکە، لە هەموو هەڤاڵانمان لە چیا، زیندان و لە هەموو شوێنێک کە خۆڕاگری دەکەن و لە دۆستانمان پیرۆز بێت".

'لەگەڵ نەورۆز بەرخودان فراوانتر دەبێت'

هەموو شەهیدانی نەورۆز لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان، زەکیە ئاڵکان، رەخشان دەمیرەڵ، رۆناهی، بێریڤان و سەما یوجە کە بە گەشکردنی ئاگرەکان بە جەستەی خۆیان سیاسەتی دڕندانەی فاشیزمیان شکستدا، بە رێز و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە.

بەبۆنەی نەورۆزی ٥١ەمینی رێبەر ئاپۆ بە گیانی نەورۆز سڵاو تێکۆشانی شکۆمەندانەی گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەکەین کە لە دژی هەموو پلانە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان وەستانەوە، کە دەیانویست ئاگری نەورۆزی مەزڵوم دۆغان دابمرکێننەوە.

پێدەنێینە نەورۆزی ٥١ەمینی تێکۆشانی ئازادی کە رێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی ١٩٧٣ دەستیپێکرد. لەم رووەوە پەکەکە پارتیەکی نەورۆزە. بە تێکۆشانی بێهاوتا لە دژی سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوەی کۆلۆنیالیستی، سیستمی دەوڵەتی فاشیستی قڕکەر لە لێواری رووخاندایە. لەگەڵ ئەم نەورۆزەدا پێدەنێینە ٥٠هەمین ساڵی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ.

بەم بۆنەوە ئێمە ئەمساڵ نەورۆز بە جۆش و ورەیەکی گەورەوە کە بە دەستکەوتەکانی تێکۆشان ئافرێنراوە، پێشوازی لێدەکەین. ئازارەکانی گەلەکەمان بە هۆی بومەلەرزەوە لەبەر چاو دەگرین، لەسەر بنەمای بەرزکردنەوەی بەرخودان و تێکۆشان پێشوازی لە نەورۆز دەکەین.

ئێمە لەگەڵ گەلەکەمان و دۆستانمان بە گیانی نەورۆز ئاگری بەرخودان گەش دەکەین. ئێمە بە یەکگرتن و هاوپشتی کۆمەڵایەتی برینەکانی بومەلەرزە ساڕێژ دەکەینەوە. لەم قۆناغە مێژووییەدا کە بە واتای هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیە ئێمە بە گیانی نەورۆز ئاگری بەرخودان گەش دەکەین و خەبات و چالاکییەکانی هەڵبژاردن بە گیانی سەفەربەری بەڕێوەدەبەین.

دەبێت ئێمە بە گیانی سەفەربەری کە بە گوێرەی واتا و گرنگی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی رێبەر ئاپۆیە ئەرکەکانمان بەرامبەر بە قۆناغە بەجێبگەیەنین. گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان، ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین و جگە لە سەرکەوتن هیچ شتێکی دیکە قەبوڵ ناکەین.

دەرفەتێک بۆ رووخاندنی فاشیزم

ئەو هەڵبژاردنەی لەم قۆناغەدا ئەنجام دەدرێت، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ رووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە. رووخاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ رووخاندنی نەریتی نەژادپەرستی سەد ساڵەی ئیتحاد و تەرەقی. ئەو نەریتە بە دڵنیاییەوە لەبەردەم چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چوار بەشی کوردستان، گەلانی هەرێمەکە و لە بەردەم داهاتووی دیموکراتیک گەورەترین بەربەستە.

لەم رووەوە دەبێت بە قووڵبوونەوەیەکی بەو جۆرە بە گرنگی هەڵبژاردنی ١٤ ئایارەوە بەشداری پیرۆزباییەکانی نەورۆز بکرێ و لەسەر ئەو بنەایە هەموو لایەنەکان سەفەربەر بن. لە ناخی دڵمانەوە جەژنی نەورۆز لە هەموو گەلەکەمان و لە دۆستانمان پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".

هـ . ب