کۆنگرەی ئەنجومەنی گەلی مەخمور دەستیپێکرد
ئەنجومەنی گەل لە کەمپی مەخمور دەستی بە کارەکانی کۆنگرەی سێهەمینی خۆیکرد.
ئەنجومەنی گەل لە کەمپی مەخمور دەستی بە کارەکانی کۆنگرەی سێهەمینی خۆیکرد.
بە دروشمی' بە بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و خۆ پاراستنی جەوهەری ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین، دوژمن تێک بشکێنین' بە بەشداری ٤٢٠ ئەندام کۆنگرە، سێهەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی گەلی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دەستیپێکرد.
کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕیزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستپێکرد. لەو شوێنەی کۆنگرەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت، وێنەی ڕێبەر ئاپۆ، وێنەی شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی و ئاڵای کەجەکە، کەژەکە و پاژکی تێدا هەڵواسرابوو.
داوی خولەکێک ڕێزگرتن، وتەی کردنەوە لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کەمپ یوسف کارا خوێندرایەوە.
یوسف کارا لە سەرەتادا کۆنگرەی گەلی کرد پێشکەشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەواوی گیان بەختکردوانی بزوتنەوەی ڕزگاری کرد و وتی: "پێش هەموو شتێک پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بە توندی شەرمەزار دەکەین. هیچ کاتێک پیلانگێڕی سەرناکەوێت. ڕێبەر ئاپۆ بە هێز و ئیرادەی پۆڵاینەوە پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە. ڕێبەری خۆمان ئازاد دەکەین. ئەمڕۆ ڕۆژی زمانی دایکە، بە دڵ و بە گیان ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین. زمان شتێکی زۆر پێویستە، نەتەوەی ئێمە، هەمیشە زمانمان لەناو براوە و توێندراوەتەوە و لە ئێستاشدا ئەو هێرشە بەردەوامە. بەڵام بە دەوڵەمەندی زمانی خۆمانەوە ئەم هێرشانە بەتاڵ دەکەینەوە. زمان ناسنامەی گەل و نەتەوەیە. دەبێت خاوەنداری لە زمانی خۆمان بکەین. کۆنگرەی سێهەم ئەنجام دەدین و نوێبوونەوەیەک دەدەین بە ژیان. هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە ئامرازی ئاشتی ئارامی کوردستان. ئەم کۆنگرەیە دەکەین بە دیاری بۆ ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان و شەڕڤانان".
دوای ووتەی کردنەوە، دیوان هەڵبژێردرا و لە ئێستاشدا کۆنگرەی گەلی کەمپی مەخمور بە خوێندنەوەی دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.