کەنەکە رایگەیاند، سبەینێ رۆژی چوارشەمە، چوارشەمەی سوورە، چوارشەمەی سەری نیسانە و جەژنی کوردستانە. جەژنی چوارشەمەی سووری کۆمەڵگای ئێزدی، خاوەن واتایەکی ئایینی و مێژووییە. ئایینی ئێزدی، دێرینترین ئایینی کوردستانە. چوارشەمی سوور خاوەن تایبەتمەندی ئایینی، کۆمەڵایەتی و مێژووییە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، جەژنی چوارشەممەی سووری لە کۆمەڵگای ئێزدی، هەموو گەلی کورد و گەلانی کوردستان و هەرێمەکەی پیرۆز کرد و وتی،" هیوامان ئەوەیە کە جەژن بەپێی واتای خۆی، بەها و پیرۆزیە مێژووییەکان، ئایینی و کۆمەڵایەتی کاریگەری خۆی هەبێت و ببێتە بناغەی ئاشتیەکی هەمیشەیی لەناو کۆمەڵگا و گەلاندا."
کەنەکە لە راگەیەنراوەکەدیا ئاماژەی بە رێککەوتنی نیوان پەدەکە و بەغدا کرد کە لەدژی شەنگال ئیمزاکراوە و وتی،"
ئێمە ئێستا پێشوازی لە جەژنی چوارشەمەی سوور دەکەین. لە شەنگال، عەفرین و سەرێکانی، هێرش و مەترسی لەسەر باوەڕمەندانی ئێزدی هەیە. تا ئێستا دۆخی شەنگال نادیارە. کێشەی شەنگال رۆژ بە رۆژ قوڵتر دەبێتەوە. بێ ئەوەی پرس بە شەنگال بکەن، لەبارەی پرسی شەنگال، لەنێوان هەولێر و بەغدا پەیمانێک ئیمزاکراوە. نوێنەرانی خەڵکی شەنگال، پەیمانەکەی نێوان پەدەکە و حکومەتی عێراق لەسەر شەنگال رەت دەکەنەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن. ئەوەش حەقی ئەوانە. پرسیان پێنەکراوە و ئیرادەیان پێشێلکراوە. شەنگال بە پێکهاتەکانیەوە شوێنێکی تایبەتە. زۆربەی دانیشتووانی کوردی ئێزدین و پارچەیەک لە خاکی کوردستانە. لەبەر ئەم تایبەتمەندیە، سەدان ساڵە بووەتە ئامانج. دوایین جار ئەو دڕندەییەی داعش ئەنجامیدا، برینی زۆر گەورەی لەسەر جەستەی شەنگالیەکان دروست کرد. پێویستە شەنگال، دۆخی شەنگالیەکان و کێشەکانی شەنگال، بە شێوەیەکی تایبەتی بەبینرێن و چارەسەر بکرێن. پێویستە ئیرادەی خەڵکی شەنگال بە بناغە وەربگیرێت. بۆ پاراستنی کۆمەڵگای ئێزدی پیویستە هەموو هێز و گەلەکەمان هوشیار بن و خاوەنداری لە گەلەکەمان لە شەنگال بکەن."
کەنەکە بەم شێوەیە بەردەوامی بە راگەیەنراوەکەیدا:
"گەلی کورد، هەموو گەلانی کوردستان، خاوەن هەرچی ئایینێک بن، پێویستە بە بەرپرسیاری بجووڵێنەوە. پێویستە لەدژی دوژمنی دڕندە و داگیرکەر، لەنێو یەکێتیەکی دڵسۆزانەدا بجووڵێنەوە. پێکەوە بۆ ژیانێکی هاوبەش و داهاتوویەکی گەش بەپێی بەژار و واتە و پیرۆزیە دێرینەکان بجووڵێنەوە.
بە ئازادی و بەختەوەری پیرۆزکردنی جەژنی ئێمە، سەرکەوتنی ئێمەیە. واتای جەژنی چوارشەمەی سوور، ئەم بەرپرسیاری و بڕوایەمان لێداوا دەکات.
بەم هیوا و داواکاریە، ئێمە وەک کەنەکە، جەژنی چوارشمەی سوور لە کۆمەڵگای کوردی ئێزدی، لە هەموو گەلی کورد و هەموو گەلانی هەرێمەکە پیرۆز دەکەین."
ف.ق