کەنەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادری حاجی عەلی کرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەرەخۆشی لە خانەوادە، هەڤاڵان و دۆستانی قادری حاجی عەلی کرد.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەرەخۆشی لە خانەوادە، هەڤاڵان و دۆستانی قادری حاجی عەلی کرد.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
کەنەکە لەبارەی خەبات و تێکۆشانی قادری حاجی عەلی وتی، "کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری گەلەکەمان، بۆ ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) زیانێک و خەمێکی گەورەیە. کاک قادر وەک پێشمەرگە، کادر و سیاسەتمەدار لەناو گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستاندا، سەرکردەیەکی بەڕێز و بە هەڵویست و خاوەن پێوانەی شۆڕشگێری بوو. هەموو کاتێک لایەنگری ئاشتی و دیالۆگی نەتەوەیی بوو بۆ چارەسەرکردنی ئالۆزیەکانی کوردستان.
لە کاتێکدا کە نەیارانی کوردستان بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان بۆسەر دەستکەوتەکان و بە تایبەتی کە دۆخی ناوخۆیی بە تایبەتی لە باشووری کوردستان لە قەیران و ئاڵۆزیدایە، لە دۆخێکی بەم شێوەیەی هەستیاردا لەدەستدانی کاک قادر غەم و پەژارەیەکی گەورەیە.
ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی، گەلی کوردستان، خانەوادە و هەڤاڵ و دۆستەکانی کاک قادر دەکەین. بێگۆمان و ڕێ و ڕێبازی کاک قادر بۆ ئازادی، دادپەروەری، دیالۆگ و یەکریزی نەتەوەیی بەردەوام و پڕ لە ڕێبوار دەبێت."
ف.ق