کەنەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئۆزمەن کرد

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستەکانی کرد.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی ئینستیوتی کورد لە ئەڵمانیا و ئەندامی کەنەکە فەوزی ئۆزمەن، پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی کەنەکە بەم جۆرەیە:

"هەواڵی غەمگین و دڵتەزێنی کۆچی دوایی مامۆستا فەوزی ئۆزمەن ئەندامی کەنەکەمان پێگەیشت، بەمەش زۆر غەمگینین. مامۆستا فەوزی ئۆزمەن، لە شاری ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، خەریکی خەبات سیاسەتی وڵاتپارێزانە بوو. بەهۆی خەبات و هه ڵوێستی وڵاتپارێزانەی لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە کرایە ئامانج و چەندین جار گیراوە و ئەشکەنجەدراوە.

بەهۆی هێرش و فشارەکانی دەوڵەتی تورکەوە، ناچار بوو لە ساڵی ١٩٩٣ بچێتە ئەوروپا. لە ئەوروپاش بەردەوام بوو لە خەباتی دژ بە داگیرکەران و جێگای خۆی لە خەباتی ئازادی گەلی کوردستاندا گرت. وەک مامۆستایەکی زمانی کوردی لە خەباتی پەرەپێدانی زمان و پەروەردەی کوردیدا پێگەیەکی دیاری هەبووە. هەروەها مامۆستا فەوزی ئۆزمەن جێگەی خۆی لە کاری یەکێتی نەتەوەیی گرت و بوو بە ئەندامێکی چالاکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە).

ئێمە بە کۆچی دوایی بەڕێز فەوزی ئۆزمەن گەلێک دڵتەنگین، هاوبەشی خەم و پەژارەی بنەماڵە و دۆستانی بەڕێزیانین.

بەم بۆنەیەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلی کوردستان و خەباتکارانی شۆڕش و بنەماڵەکەی دەکەین. هەڤاڵ فەوزی، گیانت ئاسوودە بێت، ئێمە بە شوێن پێی تۆدا دەڕۆین، وەسیەت و ئاواتەکانت بەدی دەهێنین".