کەرکوک، بەبۆنەی رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕژاک سیمینارێکی پێشکەش کرد
لە شاری کەرکوک، ڕەژاک بەبۆنەی رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم سیمینارێکی پێشکەش کرد و تیدا جەختی کردەوە کە ئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگایە.
لە شاری کەرکوک، ڕەژاک بەبۆنەی رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم سیمینارێکی پێشکەش کرد و تیدا جەختی کردەوە کە ئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگایە.
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، لە گەرەکی شۆرجەی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم کە دەکاتە رۆژی جیهانی تێکۆشان لەدژی توندوتیژی سەر ژنان، سیمینارێک پێشکەش بە زیاتر لە ٢٠ کچە خوێندکاری شاری کەرکوک کرا.
جێگای باسە، سیمینارەکە لەژێر دروشمی (لەدژی ڕەشەکوژی ژنان بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی لە تێکۆشان بەردەوامین)، لەلایەن سارا ڕەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) پێشکەش کرا، پاش تەواو بوونی سیمینارەکەش کتێبەکانی (ژنۆلۆژی، سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە، خێزان، وە کتێبی کۆ گوتاری شەهید ناگیان ئاکارسەل بەناوی (گەریدەن حەقیقەت) بەخشرایە ئامادەبووانی سیمینارەکە.
'تەواوی ژنانی جیهان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە'
سەبارەت بە سیمینارەکە، سارا ڕەزا بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) ووتی: "ئێمە ئەمرۆ خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین کە لە رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) توانیمان لە شاری کەرکوک سیمینارێک پێشکەش بە زیاتر لە ٢٠ خوێندکار بکەین، سیمینارەکەمان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بوو، کە لەسەرتاسەری جیهان چالاکی بەم بۆنەیەوە ئەنجام دەدرێت چونکە تەواوی ژنانی جیھان توند و تیژی دەبنەوە."
'ژنانی کورد زۆرترین توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت'
هەروەها سارا ڕەزا ووتیشی: "ئێمەش وەکو ژنانی کورد کە زۆرترین تۆندوتیژی لەبەرامبەرمان دەکرێت لەوانەش ئەشکەنجە و دەستدرێژییەکان بەپێویستمان زانی ئەم سیمینارە سازبکەین بەتایبەتی کەرکوک شاری پێکەوەژیان و پێکهاتە جیاوازەکانە بۆیە بە گرنگمان زانی کە ئەمرۆ لە شاری کەرکوک بە ئامادەبوونی ٢٠ خوێندکاری کچ سیمینارمان پێشکەش کرد."
'بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی تێکۆشانمان بڵندتر دەکەین'
لە کۆتایدا، سارا ڕەزا وتی: "سیمینارەکەی ئەمرۆمان لەچوارچێوەی مێژووی ژن، خەباتی ژن، خەباتی ئەمرۆی ئازادی ژن، کە لەناو پارتی کرێکارانی کوردستان زیاتر ئاماژەمان پێدەکات کە چۆن ژنانی رۆژئاوای کوردستان، شەنگال و مەخمور پێشەنگایەتی ئەو تێکۆشانە دەکەن پێویستە ئێمەی ژنانیش پێشەنگایەتی بۆ ئەو تێکۆشانە بکەین، تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگا ئازاد نابێت، وە بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی تێکۆشانمان بڵندتر دەکەین."