کەرکوک، شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد
لە شاری کەرکوک، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی یەک دەنگی کورد لە هەڵبژاردنی داهاتوو.
لە شاری کەرکوک، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی یەک دەنگی کورد لە هەڵبژاردنی داهاتوو.
نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیان کرد، بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆخی کورد وپشتیوانی کردن لە یەکگرتووی کورد لە هەڵبژاردنی داهاتووی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.
هەروەها شاندەکەی حزبی شیوعی کوردستان لەلایەن کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنەوە پێشوازییان لێکرا.
پاش تەواوبوونی دانیشتنەکەیان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەریەکە لە دڵشاد ساڵح بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان و کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی، سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەیان قسە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند کرا.
دڵشاد ساڵح، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانووسییەکەدا سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆلای تەفگەری ئازادی، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند، ووتی: "بەپێوستمان زانی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق گفتوگۆ بکەین و لەو باوەڕەشدام ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجاممان داوە، ببێتە هۆى ئەوەى لە داهاتوودا لە یەک لیستدا کۆببینەوە، بۆ ئەوەی دەنگی کورد لە کەرکووک بە نەفەوتێت".
لەلای خۆیەوە کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی، ڕایگەیاند: " لەسەرەتاوە پارتە کوردییەکان هەوڵی یەک لیستیاندا بۆ کەرکوک چونکە گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە ئەم هەڵبژاردنەی داهاتوو بۆ شاری کەرکوک چارنووسازە و پێویستە کورد بە یەک لیست بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکات، بەڵام بەداخەوە نەگەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە یەک لیست دروست بکەین، بەڵام لەئیستادا حزبە کوردییەکانی شارەکە چەند هاوپەیمانییەکیان پێکهێناوە، ئەم هەوڵانەی حزبی شیوعی و یەکێتی نشتیمانی کوردستان بۆ کۆ دەنگی بەرز دەنرخێنین، بەڵام ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی پێشنیارمان کردووە ئەو لیستە فراوانتر بکرێت".
لە کۆتایدا کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی راشیگەیاند: "ئێمەوە وەک تەڤگەری ئازادی ڕایدەگەینین کە ئێمە پاڵپشتی هەر لیستێک دەکەین کە ببێتە خاوەن پرۆژەیەک بۆ خزمەتکردنی شاری کەرکوک و خەڵکەکەی، ئەوکاتە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ئامادەین پاڵپشتی لەو لیستە بکەین و خزمەت بەو پرۆژەیە بکەین کە لەبەرژەوەندی خەڵکی شارەکە بێت".