کەرکوک، سیمیناری(پێشخستنی گەنج بەرەو دیموکراتی) بەڕێوەچوو
لەپێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە چەمکی دیموکراتی، لەشاری کەرکوک سیمینارێک ڕێکخرا لەژێر ناونیشانی(پێشخستنی گەنج بەرەو دیموکراتی).
لەپێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە چەمکی دیموکراتی، لەشاری کەرکوک سیمینارێک ڕێکخرا لەژێر ناونیشانی(پێشخستنی گەنج بەرەو دیموکراتی).
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٠٠ لە کتێبخانەی ڕۆشنبیری ژن لە گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکوک، لەلایەن گروپی هۆشیاری گەنجان سیمینارێک سازکرا لەژێر ناونیشانی (پێشخستنی گەنج بەرەو دیموکراتی) بەئامانجی ئاشناکردن و هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە مانای دیموکراتی، گەنج و چەمکەکانی دیموکراتی، لە سیمینارەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنج، مامۆستا و چالاکوان ئامادەبوون، سیمینارەکە لەلایەن کۆمەڵ سەرمەد پارێزەر و چالاکوانەوە پێشکەش بە ئامادەبووانی سیمینارەکە کرا.
کۆمەڵ سەرمەد پارێزەر و چالاکوان، سەبارەت بە سیمینارەکە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "ناونیشانی سیمینارەکەی ئەمڕۆ بریتیبوو لە گەنج و دیموکراسی، منیش ئەمڕۆ وەکو چالاکوانێک خۆشحاڵبووم کە ئەم سمینارە گرنگە پێشکەش بکەم، گرنگبوو بۆ ئێمە کە گەنجان لەسەر بابەتێکی گرنگی وەکو دیموکراسی ئازادی ڕادەبڕین، باسیکردنی بابەتێکی لەم جۆرە گرنگبوو بۆ کۆمەڵگاکەی چونکە پێویستە گەنجان لەو کۆمەڵە چەمکانە تێبگەن کە پەیوەستە بە دیموکراسییەوە".
هـ. ب