کەسایەتیە ناسراوەکانی جیهان نامەیەکیان بڵاوکردەوە: ئێمە لەگەڵ هەدەپەداین
دەیان پەرلەمانتار و کەسایەتی ناسراوی وڵاتانی جیاجیای جیهان نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە پشتیوانی خۆیان پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) راگەیاند و دەڵێن “ئێمە لەگەڵ هەدەپەین”.
دەیان پەرلەمانتار و کەسایەتی ناسراوی وڵاتانی جیاجیای جیهان نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە پشتیوانی خۆیان پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) راگەیاند و دەڵێن “ئێمە لەگەڵ هەدەپەین”.
دەیان پەرلەمانتار و کەسایەتی ناسراو بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک بە ناونیشانی “ئێمە لەگەڵ هەدەپەین” پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو پارتە ڕاگەیاند و داوا دەکەن دادگا دۆسییە داخستنی ئەو پارتە تا دوای هەڵبژاردن ڕابگرێت.
بە ئاماژەدان بەوەی ئەردۆغان ڕووداوەکانی بونەلەرزەکە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار دەهێنت ئەو کەسایەتییە جیهانیانە ڕایانگەیاندووە، دۆسیەی داخستنی هەدەپە ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی لە ١١ی نیساندا، چەند هەفتەیەک پێش هەڵبژاردن، دادگای دەستووری گوێبیستی بەرگری هاوسەرۆکانی هەدەپە میتحەت سانجار و پەروین بووڵدان دەبێت لەسەر ئەو بابەتە و دەتوانێت هەرکاتێک پێش هەڵبژاردن بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.
لە نێو ئەوسەکانەی واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە چەندین کەسایەتی هاوشێوەی نوام چۆمسکی و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەندامانی چەندین پەرلەمانی نەتەوەیی لە ئەوروپا و نوێنەرانی پارتەکانی ئەفریقای باشوور و بۆلیڤیا و پاکستان، ئەندامانی ئەنجومەنەکان هەیە.
باسیان لەوەکردووە هەدەپە سیهەمین پارتی گەورەی نێو پەرلەمانە و لە دوو هەڵبژاردنی پیشتردا بەربەستی ١٠%ی هەڵبژاردنەکانی بڕیوە و داخستنی مەترسی دەخاتە سەر پڕۆسەی دیموکراسی لە تورکیا.
ئەوەشیان وتووە: ئەگەر حکومەتی ئەردۆغان کۆتایی بە بوونی پارتی دیموکراتی گەلان هێنا، ئەوا بنەماکانی دیموکراسی لە تورکیاش لادەبرێت و کاتی ئەوە هاتووە بە تەواوی کۆتایی بە هێرشە یاساییەکانی سەر هەدەپە بهێنرێ
ئەوانەی نامەکەیان واژۆکردووە چەندین کەسایەتی وەک، نوام چامسکی، جێرمی کۆلێن، جانین ویسلەر، یانیس ڤارۆفاکیس، نیکی ئاشتۆن، ژان-لوک مێلینچۆن، لییدلا چایبی، جولیانۆ مێدیرۆس، ئیدۆیا ڤیلانۆیڤا، مانو پینێدا، نیکۆلاج ڤیلۆمسن، زەراه سوڵتانا، ئەپزانا بێگوم، جۆن ماکدۆنێل، مارک بۆتنگا، ئەریکا نینکۆ ڤاسکوێز، نادیا ویتۆم، ئاندی مەکدۆناڵد، گۆنزالۆ وینتەر، ئارناود لی گال، بێت وینتەر، ئاماندا دیلا ڤێنتورا، ڕیکاردۆ کانیس، ئەدۆلفۆ مێندۆزا لیگ، مانۆن ئۆبری، ئەلیساندرۆ سونچێز، مارتن شیردوان، کریس ماکمانوس هەیە. کە سەرجەمیان کەسایەتی سیاسی و یاسایی و پەرلەمانتاری ناوداری جیاهنن هەیە.
ف.ق