کەسوکاری زیندانیان لەبەردەم زیندانی ئامەد کۆبوونەوە
کەسوکاری ئەو زیندانیانە، کە نەخۆشن و لە زینداندا دیلکراون لەبەردەم زیندانی ئامەد کۆبوونەوە و دیلکردن و ڕاگرتنیان لە زینداندا ئیدانە کرد.
کەسوکاری ئەو زیندانیانە، کە نەخۆشن و لە زینداندا دیلکراون لەبەردەم زیندانی ئامەد کۆبوونەوە و دیلکردن و ڕاگرتنیان لە زینداندا ئیدانە کرد.
چالاکیی ئێشکگریی کەسوکاری زیندانیان نەخۆش و کەسوکاری ئەو زیندانیانە، کە ماوەی زیندانیکردنەکەیان تەواو بووە، بەڵام لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئازاد ناکرێن، لە ڕۆژی ٢٩٤هەمین دا لە بەردەم زیندانی جۆری دیی ئامەد بەردەوامە.
هەروەها ئەندامانی دەبەپە، مەبیا-دەر، توای-دەر و کۆمەلەى ٧٨ی ئامەد پشتیوانییان لە چالاکییەکە کرد.
ئینجی گولەر کە عەبدولسەلام گولەری برای زیندانیەکی نەخۆشە ڕایگەیاند، داواکارییەکەیان ئەوەیە کە دەوڵەت بەپێی دەستوور هەڵسوکەوت بکات و یاسا جێبەجێ بکرێت. گولەر وتی: "ئێمە نامانەوێت کەس بمرێت و دەمانەوێت زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن، بەڵام بەداخەوە بارودۆخی زیندانییە نەخۆشەکان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. تا ئێستا ٥٠ زیندانی لە ناو زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە. با وەزیری داد ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و ئەگەریش ناتوانیت دەست لەکار بکێشەرەوە. ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ بە دوای دادپەروەریدا دەگەڕێین، ئەوە دەبێت شەرم بێت بۆ وەزیری داد".
چالاکیی ئێشکگرییەکە بە درووشمی 'بژی بەرخۆدانی زیندان' کۆتایی هات.
ژ.ت