کەژەکە: زمانی دایک ناسنامەی گەلانە

کەژەکە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز کرد و وتی: "بۆ پەرەوەردەکردن بە زمانی دایک، دەبێت ئیتر گەلمان هیوا بە هیچ هێزێکی دەوڵەت نەتەوە نەخوازێت. هیوایی بنەڕەتی هاوپشتی و پشتگیری جڤاکی گەلانە".

کۆمیتەی پەرەوەردەی کەژەکە بە بۆنەی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەی بە ناونیشانی' زمانی دایک ناسنامەی گەلانە' بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ڕێکخراوی پەرەوەردە، زانست و چاندی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) کە ڕۆژی ٢١ی شوباتی وەک ڕۆژی زمانی دایک دیاریکردوە، وێڕایی ئەوەی ٢٥ ساڵ بەسەر ئەم بڕیاڕەدا تێپەڕبوو، بەڵام هەندێک زمانی مێژووی-چڤاکی دێرین، لە لایەن هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە قەدەغەدەکرێن".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، دەوڵەتی تورک ماوەی سەدەیەکە لە ناو سنوری تورکیادا سیاسەتی قڕکردن و ستەم لە دژی گەلی کورد، سوریان و ئەرمەنی ئەنجام دەدات. هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە بەرامبەر سیاسەتی ستەمکردن لەگەلان و قڕکردنی زمان لە لایەن دەوڵەتێکی وەک تورکیا، بێ هەڵوێستی یونسکۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان شەرمەزارییە و پێشێلکردنی بڕیارەکانی خۆیانە.

ئاشکرایە نەتەوە دەوڵەتی تورکیا، سوریا و ئێران، بوونی گەلی کورد بەشێوەیەکی فەرمی قبوڵ ناکەن. گەلی کورد زیاتر لە ٤٠ ملیۆنە، چەندین ساڵە تێکۆشانی نەتەوەی لەسەر بنەمای ماف و ئازادی خۆی بەڕێوەدەبات. ڕەنگە هێزی دەوڵەتان دان بەبوونی گەلی ئێمەدا نەنێن، بەڵام نەتەوەکانی وەک عەرەب، تورک، فارس، ئەڵمان، ئینگلیز، فەرەنسی، کەتەلۆنی و هۆڵەندی نەک تەنها بوونی گەلی کورد دەناسێنن، بەڵکو پشتگیرییەکی گەورەی دۆزی ئازادی گەلی ئێمەن. ئەمە چ لە کەسایەتی ژن و گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیست لە گۆڕەپانەکانی هەرێمی پاراستنی میدیا شان بەشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی دەوڵەتی تورک شەڕدەکەن، چیش لە ڕێپێوانی ناوەندی ١٧ی شوباتی کۆڵندا بەشدارییەکی هەیبەتداری ژن، گەنجان و چەندین کەسایەتی سیاسی-ڕۆشنبیر و پێکهاتەی گەلانی دیموکراتیک پێشەنگبوون، دەسپێکی دانپێدانیان بە ئیرادەی گەلی کورد لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا ئاشکراکرد. لەسەر ئەم بنەمایەش گەلەکەمان زیاتر لە هەموو کاتێک باوەڕی بە کار و خەباتی خۆی هەیە لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک. بە مانایەکی تر؛ نابێت گەلەکەمان پشت بە هیچ دەسەڵاتێکی دەوڵەت نەتەوە ببەستێت سەبارەت بە پرسی پەروەردە بە زمانی دایکی، هیوای سەرەکیمان هاوپشتی و هاودەنگی جڤاکی گەلانە، ئەمەش هەنگاو بە هەنگاو پێکدێت.

وەک ڕەهەندێکی بنەڕەتی نەتەوەی دیموکراتیک، پەرەوەردەی چاند و زمانی لە هەر بار و دۆخێکدا بە دەرفەتی جڤاکی خەباتێکی بە حورمەتە. بەومانایەی چ لە هەر چوار پارچەی کوردستان، چ لە کەمپی شەهید ڕوستەم یان لە دەرەوەی وڵات، ئەو کارەی کە مامۆستایانی زمان و خەباتکاران بە فیداکاری و خۆبەخشانە ئەنجامی دەدەن، شایانی پێزانینی کۆمەڵایەتییە. ئەمەش ئەوە دەردەخات، پێش هەموو شتێک، پێکهاتەی کوردی پێویستی بەوەیە خۆی وەک گەلێک بناسێت و خاوەندارێتی لە هەبوونی خۆی بکات. سەبارەت بە قسەکردن و فێربوون و گەشەکردن بە زمانی دایکی سروشتیترین و مانادارترین چالاکییە. زمان هێمای بوون و بنەچە و ناسنامەی مرۆڤە. ئەگەر مرۆڤ زمانەکەی لەدەست بدات، ئەسڵی خۆیشی لەدەست دەدات. بۆ ئەوەی مرۆڤ ڕەسەنایەتی هەبێت، پێویستە شانازی بە زمانەکەیەوە بکات. لەسەر ئەم بنەمایە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، ژنان، گەنجان، منداڵان و هەموو کەسێک کە هەستی نیشتمانپەروەری هەیە، بۆ پاراستن و گرنگیدان بە زمانی دایکی، هانیان دەدەین چالاکی جۆراو جۆر بکەن. به هه مان شێوه داوا له هه ڕ کوردێک دەکەین کە خاوەن که ڕامەتە لەدەوری  دامودەزگاکانی و مامۆستایان و خەباتکارانی زمانی دایک کۆببێته وه و لە هەموو هەنگاوێکی ژیاندا به کوردی بیربکاته وه و به کوردی قسه بکات".