لە ١٩ چالاکی گەریلادا ١٠ داگیرکەر سزا دران
لە ١٩ چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ١٠ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران، گورز لە شۆفلێک وەشێنرا، سیستەمێکی کامێرای مۆبێس و تەڵەیەکی مینڕێژکراویش تێکشکێنران.
لە ١٩ چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ١٠ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران، گورز لە شۆفلێک وەشێنرا، سیستەمێکی کامێرای مۆبێس و تەڵەیەکی مینڕێژکراویش تێکشکێنران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراوێکی سەبارەت ئەنجامی شەڕەکان بڵاوکردەوە.
هەپەگە وتی، "لە بەرامبەر ئەو هێرشە نامرۆییانەی کە لەلایەن هێزە هەگەمۆنەکانەوە پشتیوانی دەکرێن و دژی چەکی کیمیایی و ئەو بۆمبانەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قەدەغەن، بەڵام هێزە هەگەمۆنیەکان چاویان لەبەرانبەر بەکارهێنانیان دادەخەن، هێزەکانمان بێوێنەترین بەرخۆدان لە مێژوودا نیشان دەدەن. لەم جموجوڵە داگیرکەریەی کە نزیکەی ٦ مانگە بەردەوامە، هێزەکانمان بە وزە و ورەیەکی زۆری بێکۆتاییەوە شەڕ دەکەن ، شەڕی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتید رادەخە بەرچاو و لە هەموو گۆڕەپانێک لە سوپای داگیرکەری تورک دەدەن.
لە ١٩ چالاکی هێزەکانماندا لانیکەم ١٠ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران، داگیرکەرێک بریندار بووە، گورز لە شۆفلێک وەشێنرا، سیستەمێکی کامێرای مۆبێس و تەڵەیەکی بۆمبڕێژکراویش تێکشکێنران. سوپای داگیرکەری تورک ١٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هەرێمەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کرد، ١٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی، دەیان جار بە هاون و تانک و چەکی قورس هێرشی کردووتە سەر ناوچەکە.
زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەن:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی عەگیدانی بۆتانی شەهید دڵژین و شەهید شەڕڤان ئەرکەندیدا
سوپای داگیرکەری تورک دوای ٢٧ی ئەیلول دەستی کرد بە بڕینی دار لە ناوچەکانی دەریێ خەندەکێ، مامگوری، تەیرێ باز و دفنێ لە جودی، هەوڵیدا کامێرای چاودێری دابنێت و تونێل دروست بکات. تیمە گەڕۆكەكانمان دوو جار لە ناوچەی تەیرێ باز بە رێبازی ساپۆتاژ لە داگیرکەرانیادا و دواتر بە رێبازی سابۆتاژ گورزیان لە شۆفڵێک وەشاند.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
لە ٧ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ٠٦:٠٠، ٠٧:٠٠ بۆ ٠٨:٠٠ داگیرکەرانی دەوروبەری سەنگەرەکانی ناوچەی شەهید ئاگری سەر بە سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لەم چالاکییانەدا ٢ داگیرکەر سزا دران.
لە ٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩.٥٠ سیستەمێکی کامێرای مۆبێس کە داگیرکەران لە دەوری پێگەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی ساجا دایاننابوو لەلایەن تیمەکانمانەوە لەناوبران.
پاشنیوەڕۆی ٧ی تشرینی یەکەم، داگیرکەران دەیانویست بەرەو پێگەکانی شەڕی شەهید بۆتان لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ ٥ جار کرانە ئامانج. لە چالاکیەکاندا لانیکەم ٤ داگیرکەر سزا دران.
کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانیی ٧ی تشرینی یەکەم ، داگیرکەران کە دەیانویست بە بۆمبی قەدەغەکراو سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید ئاگری ناوچەی بەرخۆدانی سیدا بۆردومان بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج و داگیرکەریک سزادرا.
کاتژمێر ٥:٤٠ی پاشنیوەڕۆی ٧ی تشرینی یەکەم ، داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ دوو جار بە چەکی قورس لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە چالاکیەکاندا ٢ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش بریندار بوو.
کاتژمێر ١٨:٠٠ی ٧ی تشرینی یەکەم سیستەمێکی کامێرای مۆبێس کە داگیرکەران لە دەوری پێگەکانی شەڕ لە شەهید فێەلات لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا دایاننابوو و لە دەوروبەری مینیان وەک تەڵەیەکن جێگیر کردبوو، لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانمانەوە دۆزرایەوە. هێزەکانمان بە شێوەیەکی پیشەیی سیستەمی کامێرای مۆبێسیان لەناوبرد و تەڵەکەیان پووچەڵ کردەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ساواش مەڕەشی شەڕی خابوردا
کاتژمێر ١١:٠٠ی ٧ی تشرینی یەکەم داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ٧ی تشرینی یەکەم ، داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی بە تاکتیکی سویقاست لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.
کاتژمێر ١٩:٠٠ی ٧ی تشرینی یەکەم داگیرکەران دەیانویست سەنگەرەکانی گردی جودی بۆردومان بکەن، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە چەکی تاکەکەسی کرانە ئامانج.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛
لە ٧ی تشرینی یەکەمدا، سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و ساجا، سەنگەرەکانی شەهید فەلات لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا و سەنگەرەکانی شەهید بۆتان لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ ١٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کران
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ٧ی تشرینی یەکەمدا ناوچەی دەشتی کافیای گارە و ناوچەی گۆڵکای مەتینا و ناوچەی شەهید مونزوری قەندیل ١٠ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
لە ٧ی تشرینی یەکەمدا، ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی هەکاری، گردی ئێف ئێم دەیان جار بە هاوەن و تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٧ی تشرینی یەکەمدا فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر ناوچەکانی بەرخۆدانی ساجا و گردی جودی و گردی ئامێدیدا سوڕانەوە.
سوپای داگیرکەری تورک بە شۆفڵ هەوڵ دەدات سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی کارکەر بڕوخێنێت.
هێرشەکانی ئێران بەردەوامن
لە ٦ و ٧ی تشرینی یەکەمدا لە خواکورک، هێزەکانی ئێران دەیان جار بە هاوەن و ئۆبۆس ناوچەکانی گردی هۆرنێ و بەربزنانی ناوچەی گۆشینی تۆپباران کرد. هەروەها ئەو دوو ناوچەیە، دوو جار بە درۆنی هێزەکانی ئێران بۆردومان کران.
ف.ق