لە ڕانیە تیرۆرکردنی سوهەیل خورشید عەزیز ئیدانەکرا
تیرۆرکردنی سوهەیل خورشید عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی تەڤگەری ئازادی بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری ڕانیە ئیدانەکرا.
تیرۆرکردنی سوهەیل خورشید عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی تەڤگەری ئازادی بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری ڕانیە ئیدانەکرا.
ئێوارەی دوێنێ لە شاری ڕانیەی باشوری کوردستان گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و تیایدا ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تیرۆکردنی سوهەیل خورشید عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی تەڤگەری ئازادی ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، ئیدانە کرا.
لە مەراسیمەکەدا، سەید خالید ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیی وتی: "دەستی فاشیزمی تورک بە هاوکاریی خاینانی ناوخۆ گەیشتە کەسایەتی ئازاد و ڕۆشنبیری مامۆستا شەماڵ".
سەید خالید ڕایگەیاند، بێدەنگی لە دژی خیانەت و تیرۆر لە باشووری کوردستان دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی دەستی تیرۆر بگاتە دەرگای ماڵی هەموو کەسێکی ئازادیخواز.
داواشی لە هەموو هاوڵاتیان و نووسەران و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان کرد، چیتر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جدییان هەبێت لە دژی تیرۆرکردنی ئازادیخوازان.
لەکۆتاییشدا سەید خالید داوای لەبەڕێوەبەرایەتی و دەزگا ئەمنییەکانی گەرمیان کرد، کە بەزووترین کات تاوانباران بدۆزنەوە و سزایان بدەن.
ژ.ت