لە باشوری کوردستان گوندەکان بۆردومان و تۆپباران دەکرێن

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئامانجی داگیرکردنی باشوری کوردستان رووبەڕووی کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی هاووڵاتیان بووەتەوە.

هێرشە داگیرکەرییەکان

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠٢٥دا هێرشەکانی بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان دژوارتر کردووە. لەلایەکی دیکەوە هێرشە ئاسمانییەکان ناوچە مەدەنی نشینەکان، گوند و دەوروبەری گوندەکان دەکاتە ئامانج، لەلایەکی دیکەوە ئەو خەڵکانەی لە گوندەکانی دەژین ناچار دەکرێن کۆچبەر بن. بەهۆی هێرشی دژوار، گوندنشینان ناتوانن بجنە ناو رەز و باخەکانیانەوە و ئەوەش دەبێتە مایەی ئەوەی سەرچاوەی بژێوییان لەدەست بدەن.

لەلایەکەوە پەدەکە رایگەیاندووە کە تا فەرمانێکی نوێ دەردەچێت چوونەناوەوەو هاتنەدەدەرەوە لەو گوندانە قەدەغەیە و لەلایەکی دیکەشەوە بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیە مەدەنیانەی لە گوندەکاندا دەژین لە گوندەکان نەچنە دەرەوە بە کاتیۆشا و فڕۆکەی شەڕ دەوروبەری گوندەکان بۆردومان دەکرێت.

گەل تێگەیشتووە کە هۆکاری ئەو دۆخە دژوارەی تێیکەوتوون هاوکاری پەدەکە و دەوڵەتی تورکە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی داگیرکردنی باشوری کوردستان لەناو گەلی هەرێمەکەدا رێگەی لەبەردەم ناڕەزایەتی گەورە کردووەتەوە.