لە بازید ٣ کەس دەستگیرکران
لە ناوچەی بازیدی ئاگری ٣ کەس کە کەسێکیان تەمەنی ٧٣ ساڵە دەستبەسەرکرابوون و هەرسێکیان دەستگیرکران و رەوانەی زیندانکران.
لە ناوچەی بازیدی ئاگری ٣ کەس کە کەسێکیان تەمەنی ٧٣ ساڵە دەستبەسەرکرابوون و هەرسێکیان دەستگیرکران و رەوانەی زیندانکران.
پۆلیسی تورک ٢٢ی نیسان لە ناوچەی بازیدی ئاگری هەلیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٣ کەسیان دەستبەسەرکرد کە هاوڵاتیەکانی مستەفا تاشدەمیری ٧٣ ساڵ بوو. دوای وەرگرتنی وتەکانیان هەرسێ کەسەکە بۆ دادگای بازید گواسترانەوە.
دادگای تورکیش بە تۆمەتی ئەندامێتی ڕێکخستن هەر سێ کەسەکەی کە یەکێکیان گۆنوک ئوزتورک هاوسەرۆکی هەدەپەی بازیدە و ئەوەی دیکەیان بەهادین ئوزتورک بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپەیە و هاوڵاتیە ٧٣ ساڵەکە رەوانەی زیندان کرد.
هەرسێ کەسەکە لە ئێستادا رەوانەی زیندانی لیتی ئێڵی پانۆس کراون.
ف.ق