لە چەند مزگەوتێکی هەولێر بە زمانی تورکی وتاری هەینی پێشکەش دەکرێت

لەسەر داوای دەوڵەتی تورک و بە ئاسانکاری پەدەکە لە چەند مزگەوتێکی شاری هەولێر زمانی وتاری نوێژی هەینی لە کوردییەوە دەگۆڕدرێت بۆ تورکی، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەی نوێژخوێنان لە هەندێک لەو مزگەوتانە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکەن.

بە پێ زانیاری ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لە مەزگەوتی تەنورچیان کە دەکەوێتە گەرکی تەعجیلی شاری هەولێر  ماوەی چەند سالێکە بە زمانی تورکی  وتاری هەینی پێشکەش دەکرێت بە بیانوی هەبوونی تورکومان لەو ناوچەیە، بەڵام بەپێ ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی تورکومانەکانی شاری هەولێر ئەو کەسانەی کە بەشداری لە وتاری ئەو مەزگەوتە دەکەن لە ژمارەی پەنجەکانی دەست تێپەر ناکەن.

هەر بەپێ زانیاریەکانی ئاژانسەکەمان دەوڵەتی تورکیا لەوە نیگەرانە کە هاوڵاتیانی شاری هەولێر بە تایبەتی تورکمانەکان بەشداری ناکەن لە وتاری هەینی ئەو مزەگەوتە، چەند جارێک  لە ڕێی پارتی دیموکراتی کوردستان( پەدەکە) و بەرەی تورکومانی داوایان لە هاوڵاتیان کردوە بەشداری وتاری هەینی ئەو مەزگەوتە بکەن، بەڵام  تا ئیستا ژمارەی بەشداربووان لە ژمارەکانی پەنجەی دەست تێپەر ناکەن. هاوکات پەیامنێری ئاژانسەکەمان ئەوەشی زانیوە کە لە ماوەیکی نزیکدا مەزگەوتی شافعی- شاری هەولێر زمانی وتاردانی لە کوردیەوە دەگۆرێت بۆ زمانی تورکی.

جیاواز لەوانە دەوڵەتی تورک و تورکەمانەکانی سەر بەو دەوڵەتە داویان لە پەدەکە کردوە کە مزگەوتی سەر قەڵای هەولێر ڕادەستی ئەوان بکرێت و بەزمانی تورکی وتاری تێدا بخوێنرێت، پارتی و ئیدارەی هەولێر لاریان نەبووە لەو داواکاریەی دەوڵەتی تورکیا، بەڵام خاوەندارای موڵكی مزگەوەتەکە دەگەرێتە بۆ بنەماڵەێکی شاری هەولێر ڕێگریان کردوە ئەو مزگەوتە لەسەر قەلای هەولێر ڕادەستی تورکیا بکرێت.

دەوڵەتی تورک بە بیانوی هەبوونی تورکومانەکانی لە باشوری کوردستان و عێراق دەستێوردانێکی زۆر فراون بێ سنور لە کارو باری ئیداری و  سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو ئەو دەوڵەتە بە هەزاران ئەندامی لەبەرەی تورکمانی بردوە بۆ تورکیا بۆ پەروردەی چەکداری، لە دوای تەواو بوونیان گەڕیندراوەنتەوە عێراق، وەک باڵی سەربازی و سیخوری (میت ) لە عێراق هەرێمی کوردستان دەژین.

لە دواین لێدوانی خۆشی دەربارەی شەهیدبوونی حوسین ئارسان کۆمیتەی پەێوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە ئاماژی بە ڕۆڵی سێ کوچکەی تاونکار میت، پەدەکە و بەرەی تورکمانی کردبوو کە دەستیان هەیە لە کوشتنی کوردان، هەولێر و کەرکوک وەک پەناگە بەکار دێنن.

هـ . ب