لە چیاکانی گابار و جودی داگیرکەران قەدەغەی هاتووچۆیان راگەیاند
هەرێمەکانی هەردوو چیای گابار و جودی لە باکوری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ژێر ناوی "هەرێمی ئەمنی تایبەتی کاتی"یەوە بۆ ماوی ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆیان تێدا راگەیەندرا.
هەرێمەکانی هەردوو چیای گابار و جودی لە باکوری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ژێر ناوی "هەرێمی ئەمنی تایبەتی کاتی"یەوە بۆ ماوی ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆیان تێدا راگەیەندرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێک کە لەلایەن والیگەری شڕنەخەوە راگەیەندراوە، هەرێمەکانی چیای جودی و گابار لە ناوەندی شڕنەخ، ناوچەکانی جزیر، باسا و سلۆپی، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هاتووجۆیان تێدا قەدەغەیە و وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەتی کاتی' راگەیەندراون.
والیگەری ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە قەدەغەکە تا ٢٤ی ئاب بەردەوامە.
هـ . ب