لە دەرسیم یادی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی کرایەوە
ساکینجە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و دوو ژنی شۆڕشگێری هاوڕێی کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکران، یادیان کرایەوە.
ساکینجە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و دوو ژنی شۆڕشگێری هاوڕێی کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکران، یادیان کرایەوە.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ یادکردنەوەی ساکینجە جانسز و هاوڕێکانی چالاکیان ئەنجامدا.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لە گۆڕستانی ئاسری شارەوانی دەرسیم ئەنجامدرا و ئەبرو گونەی گوتەبێژی هەدەپە، فەلەکناس ئوجا، عەلیجان ئونلو پەرلەمانتارانی هەدەپە، چالاکوانانی تەژەئا و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی عەلەویانی دیموکرات (دەئادە) بەشداریان کرد.
پۆلیسی تورک گۆڕستانەکەی گەمارۆدا و ڕێگریان کرد. لەسەر ناوی چالاکوانان لەبەردەم گۆڕستانەکە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا و پانکارتی 'بە بوێری و بڕیاری ساکینە، سێڤێ بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین' بەرزکرایەوە.
ئەبرو گونەی گوتەبێژی هەدەپە قسەی کرد و گوتی، " عەقڵیەتی دەوڵەتی کە ڕۆڵی لە کۆمەڵکوژیدا هەیە، هەوڵیدا ڕێگری لە ئێمە بکات. ڕێگەی نەدا بچینە ناو گۆڕستانەکە. بەڵام هیچ کاتێک ناتوانن ڕێگری لە تێکۆشانی ئازادی بگرن."
گونەی لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، " ژنان لە هەموو جیهان چالاکی ئەنجام دەدەن و ساکینجە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلال شایلەمەز بەبیردەهێننەوە. بەڵام لە دەرسیم پارێزگاری ستەمکار رێگە نادات ئێمە سەردانی گۆڕستانەکە بکەین."
ناوبرا گوتی، " ئێمە لێرەوە بە پارێزگاری ستەمکار دەڵێین: بێگۆمان تێکۆشانی ئێمەش ژن تێکدان دەشکێنێت. بێگۆمان ئێوە لەسەر دەسەڵات ناهێڵێ. وەک ئەو پیاوانەی کە دەستیان لە کۆمەڵکوژکردنی ژناندا دەستیان هەیە، ئێوەش بەهۆی کردەوەکانتان حساب دەدەب. ئێوە ناچار دەبن کە حساب بدەنە تێکۆشانی ژنانی ئازاد، بزووتنەوەی ژنان و بزووتنەوە فیمینیستیەکان."
گونەر ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی جیهان شان بە شانی ژنانی کورد بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن و گوتی، " ئەگەر ژنان ئازاد ببن، تێبکۆشن، ئێوە و هێزە چەکدارەکانتان ناتوانن ڕێگری لە ئێمە بکەن. ئێوە ناتوانن بکوژانی ژنان بشارنەوە و بەرگیریان لێبکەن و بێسزا بمێننەوە."
هەروەها رایگەیاند، تێکۆشانیان ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر و گەورەتر دەبێت.
دوای قسەکردن، ژنان مۆمیان لەسەر گوڕی شەهیدی سەرکردە ساکینجە جانسز داگیرساند.
ف.ق