لە دیلۆکی باکوری کوردستان قڕکردنی سیاسی: ٦٢ کەس سزادران
لە دیلۆک سکاڵا لەسەر ٩١ کەس تۆمارکرابوو. لە دانیشتنی دادگادا سزای زیندانی بەسەر ٦٢ کەس سەپێنرا.
لە دیلۆک سکاڵا لەسەر ٩١ کەس تۆمارکرابوو. لە دانیشتنی دادگادا سزای زیندانی بەسەر ٦٢ کەس سەپێنرا.
داواکاری کۆماری دیلۆک لە ١٤ی تەموزی ٢٠٢٠ دەستی بە لێپرسینەوەیەک کردبوو. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا، سکاڵا لەسەر ٩١ کەس تۆمارکرابوون کە بەشێکی زۆریان ئەنجامی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی، بەڕێوەبەر و ئەندامی هەدەپە و دەبەپە و پارتی سەرلەنوێ بنیاتنانی سۆسیالیستی بوون. ٢مین دادگای سزا قورسەکانی دیلۆک بە تۆمەتی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' و 'بانگەشە بۆ ڕێکخستن' تۆمەتبارانی دادگایی کردبوو. ٢٧ کەس کە دەستگیرکرابوون ئازاد کرابوون.
١٥مین دانیشتینی دۆسیەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەڕێوەچووبوو . دادوەر بە تۆمەتی جیاواز داوای زیاتر لە هەزار ساڵ زیندانی بۆ ٩٠ کەس کردبوو. کەسێکیشی ئازاد کردبوو.
دوێنێ ١٦مین دانیشتنی دۆسیەکە بەڕێوەچوو. دانیشتنەکە تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام بوو و دادگا بریارەکەی ئاشکرا کرد. دادگا سزای ٣٣٩ ساڵ و ٧ مانگی زیندانی بەسەر ٦٢ کەسدا سەپاند.
ف.ق