لە عەفرین تاڵان و هەڕەشەی کوشتن بەردەوامە

چەتەکانی داگیرکەری تورک هاوڵاتییەکی کورد لە عەفرین تاڵان دەکەن، کاتێک بە خاڵێکی پشکنین تێپەڕی، لەژێر هەڕەشەدا پارە و شتەکانیان لێ سەند.

تاوانەکانی ڕفاندن و تاڵان و گۆڕینی دیمۆگرافی و تێکدانی سرووشت لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە. بەگوێرەی زانیارییەکان، چەتەکانی "سلێمان شاهـ" لە ٥ ی حوزەیران هاوڵاتی عەبدو مستەفا خەڵکی شارۆچکەی موباتا لە عەفرینی داگیرکراو لەژێر هەڕەشەی کوشتندا تاڵان دەکەن، ئەوکاتەی بە خاڵێکی پشکنین تێدەپەڕێت. لەوێدا دوو سەد دۆلار و ٦٠٠ لیرە و مۆبایلەکەیان لێ بردووە.

ڕووداوەکە لە خاڵێکی چەتەکان ڕوویدا لەسەر ڕێگەی گوندی دارگری سەر بە هەمان شارۆچکە.

ڕۆژانە هاوڵاتیان ڕووبەڕووی تاڵان و هەڕەشەی کوشتن و ڕفاندن دەبنەوە.