لە گارە هێزەکانی گەریلا رێگەیان نەدا ٧ هەلیکۆپتەر سەرباز لە ناوچەکە دانێن

کاتژمێر ٢٢:٢٠ی دوێنێ ئێوارە، ٧ هەلیکۆپتەری سوپای داگیرکەری تورک، هەوڵیاندا سەرباز لە گارە دانێن، هێزەکانی گەریلای ئازادی لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا و رێگەیان نەدا سەرباز دانێن. دیمەنی ئەو ساتەش گەیشتە ئاژانسەکەمان.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکەریەکانیدا بۆ سەر گارە، دوێنێ ئێوارە، هەوڵیدا بە ٧ هەلیکۆپتەر ، سەرباز لە سیانێ دانێن.

هێزەکانی گەریلا لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا و نەیانهێشت سەرباز جێگیر بکەن. دیمەنی ئەو ساتەش گەیشتنە ئاژانسەکەمان.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ئەمڕۆ رایگەیاندبوو، ١٢ی شوبات کاتژمێر ٢٢:٢٠، داگیرکەران هەوڵیانداوە بە ٧ هەلیکۆپتەر، لە گۆڕەپانی سیانێ جێگیر ببن، بەڵام بەهۆی دەستوەردانی هێزەکانیان، هەلیکۆپتەرەکان ناوچەکەیان بەجێ هێشتوە.

ف.ق