لە گردی باگەری چەلێ لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە ١٧ی تشرینی دووەمدا لە گردی شەهید باگەری چەلێ لە داگیرکەرانیان داوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا گەریلاکانی هەپەگە لە گردی شەهید بەرخۆدانی خانتوور لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، "هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە ١٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لە گردی شەهید باگەری چەلێی جۆلەمێرگ لە هێزە داگیرکەرەکانیاندا. فرۆکەکە ئامانجی خۆی پێکاوە و چالاکیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە. ژمارەی ئەو داگیرگەرانەی کو کوژراون و بریندارکراون نەزانراوە.

لە گردی بەرخۆدانی خانتوور لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە ١٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٤٠دا لە گردی بەرخۆدانی حەفتانین لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە زاپ سوپای تورک پلەیەک کشایەوە

سوپای داگیرکەری تورک لە ١٤ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانەکانی بەدەوێ، گردی شەهید مونزور و گونجی نێروەی زاپ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردبوو، دواتر پلەیەک کشایەوە. داگیرکەران ئێستا لە گۆڕەپانی کنیانشێن.

فرۆکە جەنگیەکان تورک زاپیان بۆردومان کرد

سوپای داگیرکەری تورک لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە کاتژمێر نێوان ١١:٠٠ و ١٣:٠٠ دا فرۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گردی شەهید مونزوری زاپیان بۆردومان کرد.

ف.ق