لە گەرمیان بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی ئەنفال دانرا
لە شارەدێی ڕزگاری لە سنووری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە ٣٧ـەمین ساڵیادی پرۆسەی جینۆسایدی ئەنفالدا، بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی ئەنفال دانرا.
لە شارەدێی ڕزگاری لە سنووری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە ٣٧ـەمین ساڵیادی پرۆسەی جینۆسایدی ئەنفالدا، بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی ئەنفال دانرا.
ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ بەسەر پرۆسەی جینۆسایدی ئەنفالدا تێپەڕ دەبێت، کە تێیدا نزیکەی ١٨٢ هەزار هاوڵاتی کورد لە لایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بە نوێنەرایەتی دەوڵەت نەتەوە، قڕکرا. پرۆسەکە هاوکات بۆ قڕکردنی ژیان و ژینگەی باشووری کوردستان بوو، کە تێیدا نزیک پێنج هەزار گوند خاپوورکرا.
بە بۆنەی ساڵیدی ئەنفالەوە لە شارەدێی ڕزگاری سەربە ناوەندنی شارۆچکەی کەلاری ئیدارەی گەرمیان بە بەشداری کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەرپرسانی ناوچەکە، کۆمەڵێک چالاکی یادکردنەوە ئەنجام دران، هەروەها بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی ئەنفال دانرا.
دانانی بەردی بناغەی مۆنۆمێنتەکە بە دەستی کەسوکاری ئەنفالکراوان ئەنجام درا.