لە گەڤەر بۆ یادکردنەوەی ئەو گەریلایانەی بە چەکی کیمیایی شەهید بوون چالاکی ئەنجامدرا
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر بۆ یادکردنەوەی ئەو گەریلایانەی لە ئەنجامی هێرشی کیمیاییدا شەهیدبوون، لە گەڤەر لە دژی پۆلیسەکانی تورک چالاکییان کرد.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر بۆ یادکردنەوەی ئەو گەریلایانەی لە ئەنجامی هێرشی کیمیاییدا شەهیدبوون، لە گەڤەر لە دژی پۆلیسەکانی تورک چالاکییان کرد.
لە راگەیەندراوێکدا دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر رایگەیاندووە: "لە گەڕەکەکانی قشڵە و ئۆرمانی گەڤەر لە دژی هێرشی کیمیایی داگیرکەران بۆ سەر گەریلاکانی کوردستان چالاکی هاوکاتی تۆڵەسەندنەوە ئەنجامدرا".
لە راگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە چالاکییەکان هاتووە:
"١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:٣٠ لە گەڕەکی قشڵەی گەڤەر لە دژی پاسێکی پۆلیسەکان کە بەرەو بنکەی داگیرکەران لە گەڕەکی ئۆرمان دەچوو چالاکییەک بە نارنجۆک و چەکی سوک ئەنجامدرا. پاسی پۆلیسە داگیرکەرەکان کە بە پەلەپەل و بە خێرایی لە شوێنی چالاکیەکە هەڵات بۆ دووەم جار لە لایەن یەکینەیەکمان لەشوێنێکی جیا گورزی لێدرا. دەستنیشانکرا کە لە ناو پاسەکەدا پۆلیسی بریندار هەیە، بەڵام ژمارەکە روون نەبووەتەوە. دوای چالاکیەکە یەکینەکانمان تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیان کۆنتڕۆڵی گەڕەکەکانمانیان بەدەستەوە بوو.
لە شەوی ١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٠٠لە دژی پۆلیسە قڕکەرەکان لە گەڕەکی ئورمانی گەڤەر کە دەسوڕانەوە بە تاکتیکی سابوتاژ چالاکی ئەنجامدرا. ئێمە بە تاکتیکی نوێی پلانبۆداڕێژراو لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئوڕاڵی رەنگ سپی بە ژمارە '٣٠ ئەی ئێف' کە لە گەڕاندبوو، گورزمان لێدا. بە گوێرەی ئەوە ئێمە ئەو تەقەمەنیەی پێشتر لە سەر رێگاکا چاندبوومان لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکەدا تەقاندمانەوە. ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە گورزی گەورەی بەرکەوت. ئەوە دەستنیشان کرا کە ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکە کە گورزی لێدراوە بەرەو نەخۆشخانە چووە و سێ پۆلیس برینداربوون کە یەکیان برینەکانی سەختن.
دوای چالاکیەکە یەکینەکانمان بە شێوەیەکی پارێزراو گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەم پەیامە دراوە:
"ئەو چالاکیە بۆ بیرهێنانەوەی هاوڕێ گەریلاکانمان ئەنجامدرا کە لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و ترسنۆکانە بە چەکی کیمیایی شەهیدکران. رۆژانە چالاکیەکانمان گەورەتر دەبن و ئاگری تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت".
هـ . ب