لە گەڤەر پاسەوانەکان بە چالاکیەکی بۆمبەیی ئاگادارکرانەوە

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند، لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ لەدژی پاسەانەکان چالاکی بۆمبەیان ئەنجامداوە و پاسەوانەکانیان ئاگادار کردووەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژد ئاماژەی بەوەکرد، لە گەڕەکی گونگۆری گەڤەڕ ٢ پاسەوان لە کاتژمێر ١٤:٣٠ی ١٠ی کانونی یەکەم، بۆ بۆمب ئاگادارکراونەتەوە.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد، چالاکیەکە لە نزیک باڵەخانەی پاسەوانەکان ئەنجامدراوە، لە ناوەندی شار و دەڤەرە دوورەکانیش ئاگادارکراونەتەوە و وتی، " لە ئەنجامی چالاکیەکەدا هەردوو پاسەوانەکە بە هاوکاری پۆلیس لە باڵەخانەکە  دەرهێنراون و سواری ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشکراون و لە هەرێمەکە دوورخراونەتەوە."

دەستپێشخەریەکە ئەوەی خستەڕوو کە پۆلیس دوای چالاکیەکە ' هێرشی کردووەتەوە سەر گەڕەکەکە' و وتی، " لە بەرانبەر پۆلیسی تورک هەمان رۆژ لە کاتژمێر ١١:٣٠ بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا پۆلیسەکان کەوتوونەتە نێو ترس و دڵەڕاوکێوە و ئۆتۆمبێڵی سەربازی بە گۆرانی نەژادپەرستی تاوەکو سەرلەبەیانی لە ناوچەکە گەڕاون."

دەستپێشخەریەکە دەشڵێت، چالاکیەکەیان بۆ یادکردنەوەی غەریبە گەزەر بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکو گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی پێنەهێنرێت، چالاکیەکەیانیان بەردەوام دەبن.

ف.ق