لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ڕۆبۆسکی ٣ کەس دەستبەسەر کران
سەربازانی تورکیا لە گوندی ڕۆبۆسکی هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
سەربازانی تورکیا لە گوندی ڕۆبۆسکی هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر ماڵەکانی گوندی ڕۆبۆسکیی سەر بە ناوچەی قلابانی شڕناخ.
پاش گەڕان و پشکنینی ماڵان، زەکی تۆسون کە کوڕەکەی لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا کوژرا، لەگەڵ نەجمی تۆسون و عەبدوڵا ئینجو دەستبەسەر کران.
ڕاگەیەندراوە، هەر سێ کەسەکەیان گواستووەتەوە بۆ بنکەی ڕۆبۆسکی. هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەیان هێشتا نەزانراوە.