لە هەرێمی زاپ زۆرێک لە سەربازانی تورک سزا دران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی زاپ لە دژی سەربازانی تورک چالاکییان ئانجامدا و زۆرێک لە داگیرکەرانیان سزا دا.

سەرچاوەکانی هەپەگە ڕایانگەیاند کە ڕۆژی ١١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ٣:٠٠ی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ - شەهید دەلیل چالاکییەکی هەماهەنگیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشکراوە کە زۆرێک لە سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەو چالاکییەدا سزا دراون.

لەوانەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەی بە چالاکییەکە بەیاننامەیەک بڵاو بکاتەوە.