لە هەولێر درۆنێک کەوتەخوارەوە- نوێکراوەتەوە
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر کرابوو، کەوتە خوارەوە.
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر کرابوو، کەوتە خوارەوە.
ئەمشەو گرووپێک بەناوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکایان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانج، بەڵام پێش گەیشتن بە ئامانجەکەی درۆنەکە کەوتەخوارەوە.
گرووپی مەقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی هێرشەکەی هەڵگرت و جەخت دەکاتەوە لە بەردەوامی هێرشەکان بۆ لەناوبردنی بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا.