لە هەولێر ڕۆژنامەوانێکی تر دەستبەسەرکرا
لە هەولێر پایتەختی باشوری کوردستان، ڕۆژنامەوان دیاکۆ حسێن کە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەی ڕووماڵ دەکرد لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستبەسەرکرا.
لە هەولێر پایتەختی باشوری کوردستان، ڕۆژنامەوان دیاکۆ حسێن کە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەی ڕووماڵ دەکرد لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستبەسەرکرا.
ڕۆژنامەوان دیاکۆ حسێن کە دەیویست چالاکییەکە ڕووماڵ بکات، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستبەسەرکرا.
دەربارەی ئەم پرسە، برای ڕۆژنامەوانەکە، دیار حسێن بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە: "براکەم بۆ ڕووماڵکردنی چالاکییەکی حزبی شیوعی چووە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستبەسەرکراوە و هێشتا چارەنووسی نازانین".