لە جودی و سیدا گورز لە داگیرکەران وەشێنرا
لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و سیدا بە چەکی قورس گورز لە سەربازانی تورکی داگیرکەر وەشێنرا.
لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و سیدا بە چەکی قورس گورز لە سەربازانی تورکی داگیرکەر وەشێنرا.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٣٠ جاربە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە.
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
یەکی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠، ١٠:٣٠ و ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛
١ی کانونی یەکەم لە نێوان ٠٨:٠٠ و ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس ٣جار گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
١ی کانونی یەکەم دەشتاییەکانی گوندی بێپاڵی قەندیل و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، ساجا و کوڕەژارۆ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر ٣٠ جار بۆردومان کران.
١ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم، شاخی شەهید حەقی و شاخی شەهید کاموران هەروەها دۆڵی لۆلانی خواکورک بە دەیان جار بە کاتیشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب