لە جولەمێرگ ٧ کەس دەستبەسەرکران، ٢ کەس بەندکردنی ماڵەوەیان بەسەردا سەپێنرا
لە هەڵکوتانەسەر ماڵان لە جولەمێرگ ٩ کەس دەستبەسەرکران، لەوانە ٧ کەسیان خرانە زیندان و ٢ کەسیان بەندکردنی ماڵەوەیان بەسەردا سەپێنرا.
لە هەڵکوتانەسەر ماڵان لە جولەمێرگ ٩ کەس دەستبەسەرکران، لەوانە ٧ کەسیان خرانە زیندان و ٢ کەسیان بەندکردنی ماڵەوەیان بەسەردا سەپێنرا.
بارش ئۆزدینچ، سەرحەد ئەنگین، سەرکان ئاکداغ، فەرهاد چەتین، سەرکان تان، عەگید کورت، جاهید ئەردال، مەزڵوم کورد و عەلی سۆنمەز لە چالاکییەکان دژی دەستبەسەداگرتنی ئیرادەی گەل وان لە جولەمێرگ دەستبەسەرکران، پاش سنووردارکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە ئیفادەیان لێ وەرگیرا. پاشان ڕەوانەی دادگا کران، ٩ کەس بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" و "ئەندامێتی ڕێکخستن" ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی جولەمێرگ کران.
دادگا بۆ بارش ئۆزدینچ، سەرحەد ئەنگین، سەرکان ئاکداغ، فەرهاد چەتین، سەرکان تان، عەگید کورت، جاهید ئەردال بڕیاری زیندانیکردنی دەرکرد، بۆ مەزڵوم کورد و عەلی سۆنمەز بڕیاری بەندکردنی ماڵەوەی دا.
ئەو ٧ کەسەی زیندانیکران ڕەوانەی زیندانی ئاسایشی باڵای وان کران.