لە جزیر چەندین کەس دەستگیرکران

لە ناوچەی جزیری شڕنەخ سەرلەبەیانی ئەمرۆ پۆلیس تورک هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و لە رێگەی بەکارهێنانی توندوتیژی و سوکایەتیەوە چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

لە گەڕەکەکانی جودی و نوری ناوچەی جزیری شڕنەخ پۆلیسەکان لە سەرلەبەیانیدا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ.

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا سەرحەد چاغڵی، عابدین کوچوک، محەمەد چاغداڤوڵ، رەمزی داداک و زۆر کەسی دیکە کە ناویان نەزانراوە دستگیرکران.

دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیرە و تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنیان نەزانراوە.

لەکاتی هەڵکوتانە سەرماڵێکدا بنەماڵەکە دیمەنی ساتی هەڵکوتانەکەیان تۆمار کردووە. لە دیمەنەکەدا دەبیندرێت کە پۆلیسەکان توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان دەکەن و بنەماڵەکەش کاردانەوە بەرامبەر بەوە دەردەبڕن. ئەندامانی خێزانەکە کە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە رووبەڕووی توندوتیژی دەکرێنەوە.

هـ . ب