لە جزیر فەرماندە عەگید یادکرایەوە
لە ناوچەی جزیری شەرناخ یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە مەعسوم کۆرکماز (عەگید) لە ٤٠ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادکرایەوە.
لە ناوچەی جزیری شەرناخ یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە مەعسوم کۆرکماز (عەگید) لە ٤٠ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادکرایەوە.
کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی بێسەروشوێنانی لانکەی شارستانییەت (مەبیا_دەر)، بەبۆنەی ٤٠ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە مەعسوم کۆرکماز (عەگید)، لە ناوچەی جزیری شەرناخ مەراسیمی یادکردنەوەی ئەنجامدا. زۆر کەس بەشداربوون. لە هۆڵەکەدا پانکارتی "بەرخۆدان ڕێک دەخەین، بەرەو ئازادی هەنگاودەنێین" هەڵواسرا.
یادەکە بە ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. پاش هەڵسەنگاندنەکان، سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی مەعسوم کۆرکماز نیشاندرا.
یادەکە بە هەڵسەنگاندن کۆتایی هات.