لە جزیر رۆژنامەوان سەلامەت توران دەستبەسەرکرا

رۆژنامەوان سەلامەت توران سەرلەبەاینی لە ناوچەی جزیری شڕنەخ لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەرکرا.

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چەمکورکێ (نوح) هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەلامەت توران و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کرد.

توران دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شڕنەخ.

هیج هۆکارێک لە بارەی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەوان رانەگەیەندراوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕ باشاکشەهیری ئیستەنبوڵیش رۆژنامەوان کیبریە ئەڤرەن دەسگیرکرا.

تورکیا لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە بە گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسان دادەنرێن و لە ئێستادا دەیان رۆژنامەوانی کورد لەو وڵاتە زینداندان.

هـ . ب