لە خەلات چەندین کۆشک و ڤێلا دروستکراوە

لە ناوچەی خەلاتی بەدلیس سەرەڕایی دروستکردنی کۆشکێک بۆ سەرۆککۆوماری تورک ئەردۆغان، ١١ ڤیلاش دروستکراوەن.

دەسەڵاتداری  ئاکەپە-مەهەپە کەناراوەکانی دەریاچەی وانی گۆڕیوە بۆ گۆڕەپانی پارەخۆری، دیمۆگرافیایی هەرێمەکە دەگۆڕێت و سیاسەتی بەتورککردن جێبەجێدەکات.

لەم چوارچێوەیەدا لەو هەرێمەدا دروستکردنی ١١ ڤیلا بە بڕی ٢٠٠ملیۆن لیرەی تورکی، بۆ دەسەڵاتدارانی ئاکەپە، کە لەساڵی ٢٠٢٢دا دەستیپێکردبوو، بە کۆتایهات و دروستکراوە.

گرێبەستی ڤیلاکان لە لایەن حەسەن گورسۆی نزیک لە ئەردۆ‌غانەوە کراوە و دەستی بەسەر زەوی و زاری خەڵکی ناوچەکەدا گرتووە.

پێشتریش کۆمپانیا تورکیەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢بۆ ٢٠٢٤دا دەستی بەسەر زەوی و زاری گەلی ئەو ناوچەیداگرتوە و چەندین بینایی نیشتەجێبوونی دروستکردوە و هەزارا تورکی ئەحیساکایی تێدا نێشتەجێکراوە.