'لە خواکورک ٢٧ داگیرکەر سزادران'
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە خواکورک ٢٧ سەربازی تورک سزادراون و ١٧ چەکیش دەستیان بە سەردا گیراوە.
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە خواکورک ٢٧ سەربازی تورک سزادراون و ١٧ چەکیش دەستیان بە سەردا گیراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە دەستخراون، گەریلاکانی ئازادی کوردستان دوێنێ نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ لە شاخی شەهید قەهرەمانی سەر بە هەرێمی خواکورک لە سێ لاوە هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی تورکی داگیرکەر. ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لەو چالاکیەدا ٢٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون و ١٧ چەکی داگیرکەرانیش دەستی بەسەردا گیراوە.
ناوی بەشێک لەو سەربازانەی سزادراون بەم جۆرەیە: رەمەزان گونای، مەحمود سەرینکان، چاغاتای ئەرەنۆغڵو، یاسین کاراجا، ئەمرە تاشکن و ئیسماعیل یازیجی.
وەزارەتی بەرگریی تورکیش دوای چالاکیەکەی گەریلا راگەیەندراوی بڵاوکردەوە و تەنیا ئاماژەی بەوەکرد، کە سێ سەربازیان کوژراون و ٤ی دیکەیان برینداربوون.
هـ . ب