دەزگاى هەواڵگرى عێراق لەبارەى دەستگیر کردنى ١٠ چەتەى داعش لە شارى کەرکوک ڕاگەیەندراوێکى بلاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەرنگانی شەوی رابردوو لە کەرکوک ١٠ چەتەی داواکراوی داعشیان دەستگیرکردووە، کە بەپێى ماددەی ٤ لە یاسای تیرۆر داواکراوبوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ١٠ چەتەیە لەکاتى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بەوەدا ناوە، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستییان لە ناوخۆ و دەرەوەی پارێزگاکە ئەنجامداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ١٠ چەتەیەى داعشە لەپاش دەستگیر کردن و لێکۆڵینەوەى سەرەتاى لەگەڵیان ڕادەستى دەسەڵاتى دادوەرى کراون.
هـ . ب