لە کەرکوک ١٠ کەس بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەندامی حیزبی پێشوی عێراق بەعسن دەست بەسەرکران
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی ١٠ کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبی بەعسی پێشوی عێراق دەستبەسەر کرد و هەر ١٠ کەسەکەش سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی ١٠ کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبی بەعسی پێشوی عێراق دەستبەسەر کرد و هەر ١٠ کەسەکەش سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی لە کەرکوک ١٠ کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبی بەعسی پێشوی عێراق دەستگیر کرد و هەر ١٠ کەسەکە سزای ٥ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.
لە دڕێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەزگای ئاسایشی عێراقی ڕاگەیاند کە لە ١٩ی کانوونی یکەم، ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەلبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە بەردەم بینای پارێزگای شاری کەرکوک، ئەو ١٠ تۆمەتبارە هەڵساون بە بەرزکردنی وێنەی سەرۆکی حزبی بەعسی پێشوی عێراق صدام حسین و بانگەشەیان بۆ ئەو حیزبە کردووە.
بەپێی یاسای ژمارە (٣٢)ی قەدەغەی حزبی بەعس، مامەڵە لەگەل تۆمەتباراندا کراوە و دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر هەر ١٠ تاوانبارەکەدا سەپاندووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراقی جەختی لەوە کردەوە کە، ئەو کەسانە لە میدیای دیجیتالدا پشتیوانیان لە حیزبی بەعسی پێشوی عێراق کردووە و بانگەشەیان بۆ ئەو حیزبە کردووە.