لە کەرکوک هەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەیەک پوچەڵکرایەوە

ئەمرۆ سێ-شەممە لە شاری کەرکوک هەوڵی تەقینەوەیەک لە گەراجی بەغدای شارەکە پوچەڵکرایەوە.

ئەمرۆ سێ شەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، سەبارەت بە هەوڵێکی تیرۆرستی بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە شاری کەرکوک، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند: "هێزەکانیان بۆمبێکیان لە شاری کەرکوک پوچەڵکردۆتەوە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك بڵاویكردۆتەوە ئەمڕۆ هێزەکانیان کەسێکیان دەستگیر کردووە کە بەنیازبووە خۆی بتەقێنێتەوە و چەندان جۆر كەرەستەی بۆ ئەو بابەتە پێ‌ بووە.

كاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك لەبارەی ڕووداوەكەوە ووتی، هێزەکانیان توانیان لە گەراجی بەغدا لە كەركوك، كەسێك دەستگیربکەن كە نیازی كردەیەكی خۆكوژی هەبووە و كەرەستەی تەقینەوەی پێ گیراوە وە ئەو تەقینەوانەی لەلای خۆكوژەكە بووە، لەلایەن هێزەکانیان پووچەڵ كراونەتەوە.