لە کەرکوک پێشەنگایەکی شێوەکاری تایبەت بە دیموکراسی کرایەوە

لە شاری کەرکوک لەژێر دروشمی (بەرەو دیموکراسی) پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ کچان و کوڕانی شارەکە کرایەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە لە سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوک پێشەنگایەکی تایبەت بە دیموکراسی بۆ کچان و کوڕان کرایەوە، پێشەنگاکە لەژیر دروشمی (بەروە دیموکراسی) لەلایەن ڕێکخراوی ڤیان بەرێوەچوو، لە پێشەنگاکەدا ژمارەیەکی زۆر لە کچانی شێوەکاری بەهرەمەند بەشداربوون.

ئاهەنگ ئەنورە بەرپرسی ڕێکخراوی ڤیان سەبارەت بە رێکخستنی پێشانگاکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)وتی: "ئەمرۆ ئێمە وەکو ڕێکخراوی ڤیان هەڵستاین بە کردنەوەی پێشەنگایەک بۆ ١٥ کچ و کوری بەهرەمەندی شێوەکاری شاری کەرکوک، پێشەنگاکە لەژێر دروشمی (بەرەو دیموکراسیەت) کرایەوە، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم دروشمە بۆ پێشەنگاکە ئەوەیە کە لەئیستا لە عێراقدا هەڵبژاردن بەرێوەیە و تاکی عێراقی رووە خراپەکەی دیموکراسی وەرگرتووە."

هەروەها ئاهەنگ ئەنوەر سەبارەت بەو بابەتانەی لە پێشەنگاکەدا هەوڵدراوە نیشان بدرێت ڕایگەیاند: '' جێگای خۆشحاڵیە کە توانیومانە ژمارەیەکی زۆر لە کچانی کەرکوک بەشداری ئەم پێشەنگایە ببن و توانیمان لەم پێشانگایەدا ئەو کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیانە بخەینە روو کە لە کەرکوکدا بووونی هەیە و هەوڵمانداوە رووە جوانەکەی دیموکراسی نیشانی خەلکی کەرکوک بدەین، بەداخەوە لە کۆمەڵگای ئێمەدا دیموکراسی بە هێرش کردنە سەر یەک و یەکتر شکاندنەوە دەبینن."

لە کۆتایدا ئاهەنگ ئەنوەر وتی: "ئێمە وەکو ڕێکخراوی ڤیان بەم هەنگاوە لەم پێشەنگایە هەوڵمانداوە رووی جوانی دیموکراسی نیشانی خەلکی شاری کەرکوک بدەین."

ف.ق