ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لە بارەگەی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئاازدی کۆمەڵگای کوردستان ، سیمینارێک لەبارەی ١٥ی شوبات رێکخرا و ژماره‌یه‌کی زۆر له چین و تۆێژه‌کانی شارەکە ئامادەبوون.
له سه‌ره‌تادا هه‌مووان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان خوله‌کێک ڕاوه‌ستان، عومەر حاجی حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سه‌ره‌تایه‌کی له‌سه‌ر پیلانگێڕی دژ به ڕێبەر ئۆجالان و ئامانجه‌کانی ئه‌و پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تیه بۆ ئاماده‌بووان شیکردەوە.
عومەری حاجی حوسێن وتی: سه‌رمایه‌داریی کاتێک ویستی کۆمه‌ڵگا بچه‌وسێنیته‌وه له چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆک ئاپۆ کاتێک ویستی کورد بگاته ئامانجی خۆی سه‌ره‌تا هات ژنی ئازاد کرد و کردیه هاوسه‌رۆکی پیاو و ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ده‌بینین له باکور و باشور ژن هاوسه‌رۆکه و له ڕۆژئاواش ژن دژ به دڕنده‌ترین گروپی تیرۆریستی ده‌جه‌نگێ که داعشه، تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانی وایان بیر ده‌کرده‌وه به ده‌ستگیرکردنی ئۆجالان، په‌که‌که له ناوده‌برێت به ته‌واوی یان ده‌بێته جوڵانه‌وه‌یه‌ک ملکه‌چی ئەوان، به‌ڵام ئەوەیان نەیانزانی کە په‌که‌که پشتی بەگەل بەستیوە و لەناوبردنی ئاسان نیە."
هەروەها عومەر حاجی حوسێن ئەوەی خستەڕوو" ئەمریکا و ئەوروپا دۆستی کورد نین، بەلکو بە ناچاری هەندێک جار لەسەر دۆزی کورد قسە دەکەن، کاتێک سه‌رۆک ئاپۆ ده‌ستگیر کرا، ده‌یان که‌س هه‌بوون له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاماده بوون خۆیان بسوتێنن وه‌ک گیان به‌ختکردنێک بۆ سه‌رۆک ئاپۆ، ڕه‌نگه ئه‌م گیان فیداییه بۆ هیچ سه‌رۆکێک نه‌کرابێت له مێژووی گه‌لی کوردا، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه بوو کە بەجیهان بلێن ئێمە تیرۆرست نین کەس ناکەینە ئامانج و تەنها لە پێناو ئازادیمان گیانمان بەخت دەکەین.".
پاش تەواوبوونی سیمینارەکە ئاماده‌بووان پرسیار و تێبینی و ڕاوبۆچونی خۆیان له‌سه‌ر ١٥ى شوبات و پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى دژی عەبدوڵلا ڕێبەری گەلی کورد و ڕۆڵى ڕێبەر ئۆجالان خسته‌ڕوو.
ف.ق