لە کۆیە لەدژی داگیرکەری گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا

دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی هەریمی کوردستان ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کۆیە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ئەنجامدرا و داوایانکرد ڕێگری بکرێت لە هێرشکردنە سەر خاکی کوردستان.

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کۆیە لە پاركی خوشكە فریشتە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شارەکە، دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و تیادا بروا ڕەسوڵ، مامۆستای زانكۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشكی خستە سەر  هێرش و داگیركاریەكانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

باسی لەوە كرد هەمیشە كورد و كوردستان بەرامبەر بە دوژمنانی گەل سەردەكەون سەرشۆری و شكان بۆ دوژمنان و هاوكارەكانی لە كوردستان دەمێنێتەوە.

هەر لە گردبونەوەكەدا بەشداربوان  رەخنەیان لە بێدەنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عیراق و وڵاتانی گرت كە نەیانتوانیوە بەرامبەر بە  هێرشە ناڕەواكانی توركیا بوەستنەوە.

هەر لە گردبوونەوەکەدا پشتیوانان و هاوكارەكانی دەوڵەتی توركیان شەرمەزار كرد و ڕایانگەیاند، هەندێك هێز بونەتە كەوا سوری بەر لەشكری بێگانە.

ف.ق