لە مارسیلیا ئەمریکا شەرمەزارکرا

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا بڕیاری ئەمریکا لەسەر پێشەنگەکانی پەکەکە، بە میتینگێکی جەماوەری شەرمەزارکرا.

بڕیاری ئەمریکا بۆ گرتنی کادرە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی کورد جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان لە مارسیلیا شەرمەزارکرا.

چالاکوانان لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت کۆبونەوە و دروشمیان لەدژی ئەمریکا و تورکیا وتەوە. چالاکوانان پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە و بێدەنگی ئەوروپایان شەرمەزار کرد.

چالاکوانان دروشمی 'بژی بەرخۆدانی گەریکا' و 'بژی سەرۆک ئاپۆیان وتەوە و بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە.

چالاکی کاتژمێرێک بەردەوام بوو و دواتر بە وتنەوەی سلۆگان کۆتاییهات.

ف.ق