لە مەهابادەوە تا سەقز ئاگری نەورۆز کرایەوە

ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆشەوە بەردەوامە. لە مەهاباد تا ئورمیە و سەقز و کرماشان ئاگری نەورۆز کرایەوە.

ئاگری ئازادی کوردان کە بە نەورۆز دەگاتە لوتکە، هەموو ساڵێک لە هەموو گوند و ناوچە و شارەکانی کوردستان و جێیەکی جیهان بە ئاهەنگی مەزن و ڕەنگین پیرۆز دەکرێت. لەنێویاندا ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئاگری نەورۆز لە دوێنێوە لە سەردەشت، گوندی ئادێی نەغەدە، گوندی بەیرەمی مەهاباد، گوندی عەسکەراوای میانداو، گوندی حاجی عەلی کەندی مەهاباد، گوندی ملقرنی سەقز، گوندی نێی مەریوان، گوندی قەڵاتانی نەغەدە، گوندی قزڵقۆپی مەهاباد، گوندی قومقەلەی مەهاباد، گوندی وەتەمێشی بۆکان، گوندی خوردەلۆکی سەقز، گوندی زێوەی ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە، گوندی ئینگیجەی بۆکان، گوندی شەمسەی سەقز و شارۆچکەی شابادی کرماشان و چەند ناوچەیەکی تر ئاگری نەورۆز کرایەوە. کوردستانیان تا درەنگانی شەو لەدەوری ئاگرەکە هەڵپەڕین.